فه‌ره‌نساگرنگترینیۆرۆی 2024

ئێمباپێ وەڵامی هەڕەشەی یاریزانه‌كه‌ی بەلجیکا دەداتەوە، ئەمە کێیە نایناسم؟

ئێمباپێ باسی ڤیدیۆیەکەی هەڵبژاردەی بەلجیکا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا وەڵامی ئەو هەڕەشەیەی دایەوە کە لەلایەن ئامادۆ ئۆنانا، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی بەلجیکییەوە لێیكرابوو.

پێش یارییان به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا، فیدراسیۆنی بەلجیکا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئۆنانا هەڕەشە لە کیلیان ئێمباپێ دەکات توندوتیژی لەدژی بەکار بهێنێت و لێی بدات، دواتر داوای لێبوردنیان له‌ یاریزانه‌كه‌ كرد و ڤیدیۆیەکەیان سڕییەوە.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە پرسیار لە ئێمباپێ کرا، ئایا درێسەکەت لەگەڵ ئامادۆ ئۆنانا ده‌گۆریتەوە؟ ئەستێرەكه‌ی ریال مەدرید له‌ وەڵامدا گوتی، ئەمە کێیە نایناسم؟

پەیامنێرەکە بۆ ئێمباپێی روونكردەوە، ئامادۆ ئۆنانا یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی بەلجیکایە و  قسه‌ی له‌سه‌ر تۆ كردبوو.

ئێمباپێ بە پێکەنینەوە گوتی :’باشە، خەڵک زۆر باسی من دەکەن، منیش هیچ کێشەیەکم لەگەڵ ئەو نییە ئەگەر دوای یارییەکە درێسەکەمی بوێت، ئەوا دەتوانێت درێسەكه‌ به‌ده‌ست بهێنێت’.

بابەتی زیاتر

Back to top button