یاریگایۆرۆی 2024

🎥 | بێڵینگهام سوکایەتی بە هاندەرانی سلۆڤاکیا کردووە؟

جود وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە دوایین یاری ئینگلتەرا لە جامی یۆرۆ، جوڵەیەکی نەشیاوی بێڵینگهام، کاردانەوەی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رووبەڕووی هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بووەوە و یارییەکەی 2-1 بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

سلۆڤاکیا تا کۆتا خولەکەکانی یارییەکە بە گۆڵێک لەپێش بوو، بەڵام جود بێڵینگهام لە خولەکی 90+5 و تەنیا یەک خولەک بەر لە کۆتایی هاتنی یارییەکە گۆڵێکی نایابی بۆ هەڵبژاردەکەی کرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

بەڵام لە سۆشیاڵ میدیا جوڵەیەکی نەشیاوی بیڵی بڵاوبووەتەوە و تۆمەتباری دەکەن کە سوکایەتی بە هاندەرانی سلۆڤاکیا کردووە، بەڵام جود لە پلاتفۆڕمی ئێکس ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە.

ئەو جوڵەیە گاڵتەیەک بوو لە نێوان چەند هاوڕێیەکی نزیکی خۆم کە لە یارییەکەدا بوون، هیچی دیکەم نییە بۆ گوتن جگە لە رێزێکی زۆر بۆ ئەو ئاستە بەرزەی ئەمشەو سلۆڤاکیا پێشکەشی کرد.

بێڵینگهام لە یۆرۆی 2024 بەشداری هەر چوار یاری هەڵبژاردەکەی کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 2 جاریش خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری بەدەستهێناوە.

ئینگلتەرا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامەکە رووبەڕووی هەڵبژاردەی سویسرا دەبێتەوە و یارییەکە لە شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button