ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یاریزان ماڵئاوایی لە رۆما دەکەن

کۆتایی سەردەمی دوو گورگەی دیکە...

Yariga App

یاریگا –

لیۆناردۆ سپینازۆلای ئیتالی و روی پاتریسیۆی پۆرتوگالی لەم هاوینە یانەی رۆما جێدەهێڵن.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لیۆناردۆ سپینازۆلای بەرگریکاری یانەی رۆما لەم هاوینە یانەکەی جێدەهێڵێت و هەمووشتێک یەکلایی بووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، یانەی ناپۆلی لەگەڵ بریکاری کارەکانی یاریزانەکە لە گفتوگۆدایە، دەیەوێت سپینازۆلا بەرەو ریزەکانی بگوازێتەوە.

بەڵام ناپۆلی تاکە کڕیارەی یاریزانە تەمەن 31 ساڵانییەکە نییە، بەپێی میدیاکانی تورکیا یانەی فەنەرباچێش هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە چڕکردووتەوە، کە ئێستا جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و راهێنەری پێشووی رۆما ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی لەئەستۆ گرتووە.

هاوکات بەشێوەیەکی فەرمی روی پاتریسیۆی گۆڵپارێزی پۆرتوگالیش رایگەیاند لەم هاوینە بەشێوەی ئازاد رۆما جێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button