یاریگایۆرۆی 2024

پریڤیوی یاریی پۆرتوگال V سلۆڤینیا؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، پۆرتوگال و سلۆڤینیا لە شاری فڕانکفورت لە قۆناخی 16ی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایڵی یارییەکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

سەرەڕای ئەوەی بەر لە گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان، پۆرتوگال بلیتی قۆناخی 16ی بڕیبوو، کەچی جۆرجیا کۆتایی بە زنجیرەی 12 بردنەوەی لەسەریەکی پۆرتوگالی لە قۆناخی پاڵاوتنەکان و یۆرۆ هێنا. پۆرتوگال بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم سەرکەوت و بە چەندین شێواز و پێکهاتەی جیاواز یارییەکانی کرد. دانیلۆ، بەرگریکاری پۆرتوگال دەڵێت؛ لە ئێستاوە خۆمان بۆ بەرگرییەکی بەهێز ئامادەکردووە.

سلۆڤینیا هیچی نییە بیدۆڕێنێت، ئەمە یەکەمجارە دەگاتە قۆناخی 16ی پاڵەوانیەتییەکی گەورە. ماتاز کێک، بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بباتەوە، گەیشتە قۆناخی 16، بەڵام لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر، راگرتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بوو. راهێنەری سلۆڤینیا پێی کۆمەڵەیەکی سەختییان بڕیوە و بەرامبەر تیمی زۆر ئاست بەرز یاری کردووە. بۆیە ترسی لە پۆرتوگال نییە و هەوڵی بردنەوە دەدەن. لە نەیشنز لیگدا، سلۆڤینیا لە سەرەتای مانگی ئادار/مارسی رابردوودا 2-0 لە پۆرتوگالی بردەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

پۆرتوگال

دیۆگۆ کۆستا

کانسێلۆ، روبن دیاس، پێپێ، نونۆ مێندێس

پاڵینیا، ڤیتینیا، بڕونۆ فێرناندێس

رافایێل لیاو، رۆناڵدۆ، بێرناردۆ سیلڤا

راگیراو: نییە

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): رۆناڵدۆ، فرانسیسکۆ کۆنچێساو، جواو پاڵینیا، پێدرۆ نێتۆ، روبن نێڤێس

سلۆڤینیا

ئۆبڵاک

کارنیچنیک، دێرکوشیچ، باڵکۆڤیچ

ستۆیانۆڤیچ، ئێلشنیک، چێرین، ملاکار

شپۆڕار، شێشکۆ

راگیراو: یانزا

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): بیوۆل، جێلار، ستۆیانۆڤیچ، ڤیپۆتنیک

راهێنەران چی دەڵێن؟

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری فەرەنسا

پێم وایە ئەوانەی شارەزای تۆپی پێن، دەزانن سلۆڤینیا لە سێ یاری رابردوودا چیکردووە. بەباشی دەیانناسین، چونکە لە ئاداری رابردوو رووبەڕووبووینەوە و سورپرایز نین لە بەرامبەر ئینگلتەرا هیچ گۆڵییان لێنەکراوە. تیمێکی زۆر رێکخراوە و راهێنەر کارێکی گەورەی کردووە. هەموومان توانای کەسییان دەزانین و پێمان وایە لە بۆشاییەکاندا، دەتوانن دەرفەتی گۆڵ دروست بکەن. تیمێکی زۆر تەواون ‘کامڵن’. بۆیە دەبێ باشترین ئاست پێشکەش بکەین.

ماتاز کێک، راهێنەری سلۆڤینیا

هیوادارم یاریزانان لەسەرخۆ و هێمن بن. دەزانین بەرامبەر کێ یاری دەکەین. پۆرتوگال یەکێک لە پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی یۆرۆ. بەڵام دەمانەوێت ئەنجامێکی باشمان هەبێت و لەسەر چیمەنی یاریگا هەموو کارێک بۆ بردنەوە دەکەین. پێم وایە لە ساتی دیاریکراودا رووبەڕووی مەترسی دەبینەوە.

پۆرتوگال چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەکانی پۆرتوگال لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی کۆمەڵەی شەشەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

سلۆڤینیا چۆن گەیشتووەتە قۆناخی 16؟

یارییەکانی سلۆڤینیا لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراون
ریزبەندی کۆمەڵەی سێیەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button