ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا بەفەرمی رۆیشتنی سێ ئەستێرەی لە یانەکەی راگەیاند

فێلیکس دوای ماوەی خواستنەکەی بارسێلۆنای بەجێهێشت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەفەرمی رۆیشتنی جواو کانسێلۆ، جواو فێلیکس و مارکۆ ئەلۆنسۆی لە یانەکەی راگەیاند.

یانەی بارسێلۆنا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رۆیشتنی سێ ئەستێرەی یانەکەی بەدوای یەکدا راگەیاند، سەرەتا یانە کەتەلۆنییەکە رایگەیاند مارکۆ ئەلۆنسۆ لە یانەی بارسێلۆنا بەردەوام نابێت و ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکە بەجێدەهێڵێت.

ئەلۆنسۆ کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخی دوو ملیۆن یۆرۆیە، سێپتێمبەری 20222 بە گرێبەستێکی ئازاد لە چێڵسی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆنا کرد، کە لە ماوەی ئەو دوو ساڵە لە 45 یاری سێ گۆڵی کرد.

بلاوگرانا راشیگەیاندووە، جواو فێلیکس یاریزانی پۆرتوگاڵی کە هاوینی رابردوو بە خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کرد، دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی دەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و لە یانەکەیان بەردەوام نابێت.

فێلیکس لە ماوەی وەرزێک لەگەڵ بارسا لە 44 یاری 10 گۆڵی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە کرد.

دواتر بارسێلۆنا جگە لە جواو فێلیکس، رۆیشتنی یاریزانێکی دیکەی پۆرتوگاڵی لە یانەکەی راگەیاند، جواو کانسێلۆ بەرگریکاری پۆرتوگاڵی دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی دەگەڕێتەوە ریزەکانی مانچێستەر سیتی و لە یانەکەی بەردەوام نابێت.

کانسیلۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە 42 یاری 4 گۆڵی کردووە و پێشتر گواردیۆلا رایگەیاندبوو، کانسیلۆ ئەگەر بیەوێت لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت رێگری لێناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button