ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆی 2024

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا چارەنووسی سپالێتی یەکلاکردەوە

بەلایەنی کەم تاوەکو مۆندیالی 2026 بەردەوام دەبێت

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا چارەنووسی سپالێتی یەکلاکردەوە و ئەو راهێنەرە سەرەڕای کرانە دەرەوەیان لە یۆرۆی 2024 لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاری داوە، لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کارەکەی بەردەوام بێت، بەلایەنی کەم تاوەکو مۆندیالی 2026 واتە دوو ساڵی دیکە لەسەر ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت، لەکاتێکدا لە قۆناخی 16 ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کرد و نەیتوانی پارێزگاریی لە نازناوەکەی بکات.

گابریێل گراڤینا، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەبارەی چارەنووسی سپالێتی رایگەیاند :’ئێمە متمانەی خۆمان بە سپالێتی دووپات دەکەینەوە، ئەو هەشت بۆ نۆ مانگە لێرە دەستبەکاربووە و پێویستی بە کاتی زیاترە، راهێنەر بڕبڕەی پشتی پڕۆژەکەی ئێمەیە بۆ داهاتوو، بۆیە متمانەمان بە سپالێتی هەیە و پێویستی ناکات بیشارینەوە، ئەو بەردەوام دەبێت’.

سپالێتی 18ـی ئۆگێست/ئابی ساڵی رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای گرتە دەست و لە یەکەمین پاڵەوانێتی گەورەی وەکو راهێنەری ئیتاڵیا لە قۆناخی 16 کرایە دەرەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button