ئینگلتەرایۆرۆی 2024

ئینگلتەرا بۆ یاریی سبەی بەرامبەر سلۆڤاکیا لە توانای یاریزانێکی بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

ئینگلتەرا بۆ یاریی سبەی بەرامبەر سلۆڤاکیا لە توانای یاریزانێکی بێبەش دەبێت و گاری ساوزگەیت شوێنگرەوەکەی دەستنیشان کردووە.

کەناڵی سکای سپۆرتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کیران تریپیێ بەرگریکاری نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەهۆی پێکانەوە بۆ یاریکردن بەردەست نییە و دوێنێ نەیتوانی بەشداریی مەشق و راهێنانە بەکۆمەڵەکانی هەڵبژاردەکەی بکات.

Euro 2024 - England Training

میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، بە رێژەیەکی یەکجار زۆر تریپیێ لە یاریی سبەی بەرامبەر سلۆڤاکیا لەسەر وکرسی یەدەک دەبێت و ناتوانێت بەشداریی یارییەکە بکات، بۆیە گاری ساوزگەیت لە ئێستاوە بیر لە شوێنگرەوەی تریپیێ دەکاتەوە.

راهێنەری هەڵبژاردەی سێ شێرەکان بڕیاریداوە بۆ یاریی سبەی یاریی بە لوک شۆو بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد بکات، یەکێکی دیکە لە بژاردەکان ئەوەیە بوکایۆ ساکا بە کاتی لەو یارییە لە بەرگری چەپ یاریی بکات و شوێنی کیران بگرێتەوە.

سبەی یەکشەممە کاتژمێر 19:00 ئینگلتەرا و سلۆڤاکیا لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 رووبەڕوو دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button