تێنسیۆرۆی 2024

بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای فەوتاندنی هەلی گۆڵکردن دەگری؟

تێنسزانێکی جۆرجی رەخنە لە دۆن دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

تێنسزانێکی جۆرجی رەخنەی توند لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگرێت و دەڵێت ‘نازانم بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای فەوتاندنی هەر هەلێکی گۆڵکردن دەگری؟’.

نیکۆلۆز باشیلاشڤیلی تێنسزانی جۆرجی رەخنەی توندی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵ گرتووە و دەڵێت :’کەسێک دەتوانێت پێمبڵێت بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای فەوتاندنی هەر هەلێکی گۆڵکردن دەگری؟’.

File:Nikoloz Basilashvili 2, 2015 Wimbledon Qualifying - Diliff.jpg

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دویاین یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر جۆرجیا کە 2-0 تووشی شکست بوون، بە درێژایی یارییەکە چەند جارێک ناڕەزایەتی دەردەبڕی و چەند جارێک رەخنەی لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە دەگرت و داوای لێدانی سزای دەکرد.

تێنسزانە جۆرجییە 32 ساڵانەکە ئێستا لە پۆڵێنی باشترین تێنسزانە پیشەگەرەکانی جیهان لە پلەی 446 دێت، ساڵی 2019 باشترین پلەی بەدەستهێنا کاتێک پلەی شازدەمی باشترین تێنسزانانی جیهانی گرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button