ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆی 2024

دۆنارۆما: هەمووان پێیانوابوو ئیتاڵیا تەواو بووە

%110 ئەوەی هەمانە بەرامبەر سویسرا پێشكه‌شی ده‌كه‌ین

Yariga App

یاریگا –

جیانلویجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، دوای گه‌یشتنیان به‌ قۆناخی 16 متمانە و پاڵنەرەکانیان زۆر باشتر بووە.

ئێوارەی ئه‌مرۆ شەممە، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا له‌ قۆناخی 16ی یۆرۆ، لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین رووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە، ئەو یاریگایە یادەوەرییەکی زۆر خۆشی بۆ ئیتاڵیه‌كان هه‌یه‌ کە لە ساڵی 2006 لە جامی جیهانی بەرامبەر فەرەنسا به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ مۆندیالیان به‌ده‌ستهێنا.

دۆنارۆما لە لێدوانێک بۆ تۆڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا گوتی، تەحەدایەکی گەورە دەبێت، دەبێت ئەرێنی بین و عەقڵیەتی دروستمان هەبێت و 110%ی هەوڵەکانمان بۆ یارییه‌كه‌ به‌كاربهێنین.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، بە دڵنیاییەوە ئێمە بۆ یارییه‌كه‌ ئامادەین، پێویستە هەندێک شت باشتر بکەین کە دەمانتوانی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا باشتر ئه‌نجام بده‌ین، ئێمه‌ بۆ یارییه‌كه‌ به‌باشی ئاماده‌ین.

له‌ كۆتاییدا گوتی، گروپێکی زۆر سەختمان هەبوو و هەمووان پێیان وابوو ئیتاڵیا تەواو بووه‌، بەڵام هەموو شتێکمان كرد، ئەمەش متمانە و پاڵنەرمان زیاد ده‌كات، دەزانین ملیۆنان ئیتاڵی پشتگیریمان دەکەن و ئەمەش پاڵنەرێکی زیاترمان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچین.

بابەتی زیاتر

Back to top button