ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتدەکاتەوە

کۆچی بەکۆمەڵی ئەستێرەکانی مەدرید

Yariga App

یاریگا –

فێرلان مێندی فەرەنسی رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید نوێبکاتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی تۆماس گۆنزالێز بڵاویکردووەتەوە، فێرلان مێندی سەرجەم ئەو ئۆفەرانە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن ریال مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆماس، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لەلایەن یانەکانی ئینگڵتەرا و پاریس سانجێرمانی فەرەنسیش ئۆفەری پێشکەش کراوە، ئەگەری هەیە لەکۆتایی وەرزی 2024/2025 بە گرێبەستی ئازاد یانەکەی جێبهێڵێت.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەگەر مێندی لەم وەرزە بمێنێتەوە و ئالفۆنسۆ دەیڤزیش لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، ئەوا فران گارسیا بەشێوەی خواستن مێرێنگی جێدەهێڵێت.

ریال مەدرید ماوەیەکی زۆرە چاوی بڕیووەتە تواناکانی ئالفۆنسۆ دەیڤز، لێنی یۆرۆی فەرەنسیش بژاردەیەکی دیکەی بەهێزی یانە ئیسپانییەکەیە، ناوی ریکاردۆ کالافیپری ئیتاڵیش بۆ لیستەکەی یانە شاهانەییەکەی ئیسپانیا زیادکراوە.

دوای رۆیشتنی ناچۆ بەرەو خولی رۆشەنسی سعودی و نزیکبوونەوەی دانی کارڤاخال و مێندی لە جێهێشتنی یانەکە، ریال مەدرید دەیەوێت بە گواستنەوەی چەند بەرگریکارێکی لاو هێڵی بەرگری تیپەکەی نوێبکاتەوە.

هەر بۆیە لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە و هاوینی داهاتووش، زۆرترین سەرنجی ریال مەدرید لەسەر رێکخستنەوەی هێڵی بەرگری تیپەکەی دەبێت.

فێرلان مێندی لەگەڵ ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button