یۆرۆی 2024

پێشبینی ئۆپتا بۆ پاڵەوانی یۆرۆی 2024

Yariga App

یاریگا –

بەگوێرەی پێشبینی ئاژانسی ئۆپتا بۆ یۆرۆی 2024 دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان، ئینگلتەرا دەبێتە پاڵەوان.

بەگوێرەی ئەو شرۆڤە و هەڵسەنگاندنەی ئاژانسی ئۆپتا کە تایبەتە بە ئامار و داتاکانی تۆپی پێ کردوویەتی، هەریەکە لە ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، فڕەنسا، پۆرتوگاڵ، هۆڵەندا، ئیتاڵیا و نەمسا دەگەنە قۆناخی چارەکی کۆتایی و قۆناخی 16 تێدەپەڕێنن.

ئۆپتا پێشبینی کردووە ئینگلتەرا جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بباتەوە و چانسی سێ شێرەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە بەگوێرەی ئۆپتا %20 دەبێت و زۆرترین چانسی هەیە، لەکاتێکدا ئینگڵاند لە قۆناخی کۆمەڵەکان تەنیا پێنج خاڵی کۆکردەوە و بە پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەم گەیشتە قۆناخی 16.

پێشبینی ئاژانسی ئۆپتا بۆ یۆرۆی 2024
پێشبینی ئاژانسی ئۆپتا بۆ یۆرۆی 2024

بابەتی زیاتر

Back to top button