فه‌ره‌نسایۆرۆی 2024

ئێمباپێ گلەیی لە دەمامکەکەی هەیە و داوا دەکات بۆی بگۆڕن

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ گلەیی لە دەمامکەکەی هەیە و بڕوای وایە ناتوانێت بە ئاسانی و روونی لەناو یاریگا ببینێت، داوا دەکات بۆی بگۆڕن.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فڕەنسا گلەیی لەو دەمامکە هەیە کە بۆیان دروستکردووە، هێرشبەرە فڕەنسییەکە بڕوای وایە دەمامکەکەی ئەستوورترە و کاریگەری لەسەر ئاستی بینینی ئەو هەیە لەناو یاریگادا.

ئێمباپێ کە لە یاریی یەکەمی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر نەمسا لووتی شکا و بەمهۆیەوە نەیتوانی لە یاریی هۆڵەندا بەشداریی بکات، بەڵام بۆ یارییەکەی پۆڵەندا کیلیان بە دەمامکەوە یاریی کرد.

رۆژنامە فڕەنسییەکە رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی دەمامکەکە پارێزراوتر بێت و پتەو بێت، ماددەیەکی تێداکراوە، بەڵام بووەتە هۆی ئەوەی ئێمباپێ نەتوانێت لەناو یاریگا بە ئاسانی ببینێت، داوای کردووە دەمامکەکەی بۆ بگۆڕن.

رۆژنامەی لیکیپ ئاشکراشیکردووە، گەرچی دروستکردنی دەمامکێک بۆ یاریزانێکی ئاسایی پێنج رۆژی دەوێت، بەڵام تەنیا دوای سێ رۆژ دەمامکەکەی ئێمباپێ ئامادەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button