فه‌ره‌نسایۆرۆی 2024

فڕەنسا چۆن لە یۆرۆی 2024 رێگای مەرگی هەڵبژارد؟

بەهۆی بەدەستهێنانی پلەی دووەم رێگای کەڵەشێرەکان قورس دەبێت

Yariga App

یاریگا –

فڕەنسا بەهۆی ئەوەی بە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی بۆ قۆناخی 16 سەرکەوت، لە یۆرۆی 2024 رێگای مەرگی هەڵبژاردووە و تاوەکو دەگاتە یاریی کۆتایی ئەرکی زەحمەت دەبێت.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردەی فڕەنسا بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ پلەی دووەمی کۆمەڵەی چوارەمی بەدەستهێناوە، تاوەکو یاریی کۆتایی رێگای سەخت دەبێت، لە قۆناخی داهاتوو ئەگەر بەلجیکا بە پلەی دووەمی کۆمەڵەی پێنجەم سەربکەوێت، ئەوا لە قۆناخی 16 رووبەڕووی فڕەنسا دەبێتەوە.

ئەگەر فڕەنسا قۆناخی 16 تێبپەڕێنێت، ئەوا لە قۆناخی چارەکی کۆتاییش ئەرکی قورس دەبێت و ئەگەر هەیە رووبەڕووی پۆرتوگاڵ بێتەوە کە لە یۆرۆی 2016 کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی لەسەر ئەستۆی فڕەنسا بوونە پاڵەوانی ئەوروپا.

لە قۆناخی پێش کۆتاییش فڕەنسا ئەرکی قورس دەبێت و ئەگەر بگەنە ئەو قۆناخە، ئەوا کەڵەشێرەکان رووبەڕووی ئەڵمانیای میوانداری پاڵەوانێتییەکە یان ئیسپانیا بەهێزترین هەڵبژاردەی قۆناخی کۆمەڵەکان دەبنەوە، کە لارۆخا لە قۆناخی کۆمەڵەکان هەر سێ یارییەکەی لە کڕواتیا و ئیتاڵیا و ئەلبانیا بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button