گرنگترینیۆرۆی 2024

خانەنشینانی ئەڵمانیا بژێوی ژیانیان بە کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی هانده‌ران دابین دەکەن

Yariga App

یاریگا –

هه‌ندێك له‌ خانه‌نشینه‌كانی ئه‌ڵمانیا په‌نا بۆ پاشماوه‌ی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌كانی یۆرۆ ده‌به‌ن بۆ بژێوی ژیانیان.

پیاوێکی پیر بەرەو ئەو زبڵ و خاشاکە دەچێت کە هەوادارانی ئەڵمانیا و هەنگاریا بەجێیان هێشتووە و دەیخاتە ناو عەرەبانەیەکەوە و پاڵی ده‌دات، بەو هیوایەی 30 یۆرۆ ده‌ستبكه‌وێت بۆ ئەوەی لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانیدا یارمەتی بدات.

ئەو پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌ یەکێکە لەو خانەنشینانه‌ی لە ئەڵمانیا به‌هۆی كه‌می مووچه‌ی خانه‌نیشی په‌نای بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بوتڵ و ده‌به‌ بردووه‌.

رۆژنامەی تاز بڵاویكردۆته‌وه‌، كۆكردنه‌وه‌ی بوتڵ و ده‌به‌و زبڵ بۆته‌ رووداوێکی باو پێش و دوای یارییەکان، چه‌ند پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن پاڵ بە عەرەبانەیەکی پڕ لە بوتڵی و دەبەی پلاستیکیەوە دەنێن، پێشبینی ده‌كرێت 30 یۆرۆیان له‌ كۆكردنه‌وه‌و فرۆشتنیان ده‌ست بكه‌وێت.

كه‌می مووچەی خانەنشینی لە ئەڵمانیا لەنێو گرانی نرخی كه‌لو په‌ل و پێداویستی، كێشه‌ی بۆ خانه‌نشیان دروستكردووه‌، كه‌ زۆرترین مووچه‌ی خانه‌نشینی  له‌ 1373 یۆرۆ بۆ پیاوان و 890 یۆرۆ بۆ ئافرەتان وەردەگرن، بۆیە کۆکردنەوەی بوتڵ و دەبە بۆتە کارێکی زیادە بۆ ئەوەی هەندێک پارە بەدەستبهێنیت.

یه‌كێك له‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی  لەکاتی گەڕان بەدوای شووشەدا لە دەوروبەری یاریگاکەدا به‌ رۆژنامەکەی راگه‌یاند، کۆکردنەوەی بوتڵ و دەبە زۆر قورسە جلەکانم پیسن و چەندین کاتژمێر بەسەر دەبەم بۆ کۆکردنەوەیان، بەڵام لە کۆتاییدا وایکردووە زۆر ئاسانتر لەوەی پێش پاڵەوانێتییەکە دەمکرد، ده‌ستم بكه‌وێت، چونكه‌ پێشتر بە شەقامەکانی شاردا ده‌سورامه‌وه‌ و سەیری هەموو سەبەتەیەکی زبڵ و خاشاكم ده‌كرد.

رۆژنامەکە نوسیه‌یه‌تی، پێدەچێت ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی کۆکەرەوەی بوتڵ و دەبە لە ئەڵمانیا زیاتر بێت هەژاری لە شەقامەکاندا دەرکەوتووە و سەیر نییە کە بەساڵاچووان بە کیسە نایلۆنەکانیانەوە بە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە بۆ کۆکردنەوەی دەبە، كه‌ زۆرترین بڕی پاره‌ ده‌ستیان بكه‌وێت له‌ كۆكردنه‌وه‌یان ته‌نها 30 یۆرۆیه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button