ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دانی ئۆلمۆ بڕیاری کۆتایی لەسەر یانەی داهاتووی دەدات

دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا؟

Yariga App

یاریگا –

دانی ئۆلمۆ، یاریزانی لایپزیگ و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاماژەیەکی بچووکی بە گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا کرد.

ئۆلمۆ بەرهەمی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە و لە ساڵی 2007 تاوەکو 2014 لە یانە کاتالونییەکە یاریکرد، دواتر پەیوەندی بە دینامۆ زەگرێبی کڕواتییەوە کرد. دوای پێنج وەرزی سەرکەوتوو لە ساڵی 2020 چووە ریزەکانی لایپزیگ و لەوساتەوە بە ئەستێرەی یەکەمی یانەکە دادەندرێت.

لە ماوەی رابردوودا چەندین یانە گرنگییان بە توانای یاریزانەکە پیشاندا، بارسێلۆنا لەسەرووی هەموویانەوە دێت. ئۆلمۆ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان روونیکردەوە

داهاتووی من؟ داهاتووم لە دوای 14 مانگی داهاتوو دیاریدەکرێت. ئێستا زۆر لەسەرخۆم و سەرنجی تەواوم لەسەر یۆرۆ داناوە و دەمەوێت یارمەتی تیمەکەم بدەم.

بارسێلۆنا دەمێکە بە دوای یاریزانێکی هێرشبەری باڵی چەپ دەگەڕێت، ئەمەش بەهۆی پێکان و چوونە دەرەوەی یاریزانی وەک عوسمان دێمبێلێ، رافینیا و فێران تۆرێس.

هانسی فلیک، راهێنەری نوێی بارسێلۆنا داوای گواستنەوەی یاریزانێکی باڵی چەپی لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی کردووە. هەریەکە لە ئۆلمۆ و نیکۆ ویڵیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو و خڤیچا کڤاراتسخێلیا، یاریزانی ناپۆلی لە بازنەی داواکارییەکانی فلیکدان.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەمشەو دوا یاری قۆناخی کۆمەڵەکان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەلبانیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button