ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

ئێندریک لە ریال مەدرید درێسی ژمارە چەند دەپۆشێت؟

هەمووان چاوەڕێی گەوهەرە بەڕازیلییەکە دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چاوەڕێی هاتنی ئێندریک، ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی بۆ ریزەکانی دەکات.

بڕیارە دوای تەواوبوونی یارییەکانی کۆپا ئەمێریکا، ئێندریک پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات و لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، هێزێکی زیاتر بە هێڵی پێشەوە بدەن.

ماریۆ کۆرتێگانا، رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە پلاتفۆڕمی ئێکس روونیکردووەتەوە، ئێندریک لە 21 مانگی داهاتوو، لە مەدرید دەبێت، بڕیارە لە 26ی هەمان مانگ، بە میدیاکان بناسێندرێت.

هەرچەندە ریال مەدرید گەشتێکی ئامادەکاری وەرزی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە، بەڵام زۆربەی راپۆرتەکانی رۆژنامەوانی باس لە ئامادەبوونی ئێندریک لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکەن، دوای ناساندنی بە میدیاکان، بە تەنیا گەشتی ئەمریکا دەکات.

رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە روونیکردووەتەوە، ئێندریک درێسی ژمارە 16 لەگەڵ ریال مەدرید دەپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button