رۆبێرتۆ مارتینێز ستایشی ئاستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات
رەخنە لە شێوازی پاراستنی یاریزانەكان دەگرێت..
یاریگا –
رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال ستایشی ئاستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی تۆپی پێ و ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی دەكات.
شەوی رابردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و توركیا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش لە بەرژەوەندی پۆرتوگال بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.
گۆڵی سێیەمی پۆرتوگال لەلایەن برۆنۆ فێرناندیس بە ئەسیستێكی نایابی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆمار كرا.
Cristiano Ronaldo ➡️ Bruno Fernandes = ⚽️#EURO2024 | #TURPOR pic.twitter.com/UqBNISesDG
— UEFA EURO 2024 (@EURO2024) June 22, 2024
لە دوای یارییەكە رۆبێرتۆ مارتینێز بۆ رۆژنامەی ئابۆلای پۆرتوگالی گوتی:
شتێكی نائاساییمان بینی، بەرامبەر گۆڵپارێز تۆپەكەی بە برۆنۆ فێرناندێس دا، ئەو نموونەیەكە كە پێوویستە لە هەموو ئەكادیمیاییەكی پۆرتوگال و جیهانی تۆپی پێدا نیشان بدرێت، ئەوەی سەلماندووە كە تیمەكەی گرنگترین شتە.
دەربارەی رۆیشتنی هاندەر بۆ ناو یاریگا مارتینێز گوتی:
ئەوە جێگای نیگەرانییە، ئێمە دەبێت گرنگی بەوە بدەین، دەمانەوێت هەمووان گرنگی ئەستێرەكان بزانن، ئەوە ساتێكی ئاڵۆز و چڕن، سەرنجت دەشێوێنن، نابێت ئەوانە روو بدات.
دەبێت ئەو پەیامە جێبهێڵین و رێ و شوێنەكان توندتر بكەنەوە، ئەوە باش نییە كە یاریزانان لە یاریگادا بە بێ پاراستن بن.
دەربارەی پێپی گوتی:
ئەو بەردەوام پیشەگەرە، هەندێك یاریزانان ژیانێكی ئاسایی دەژین و بیر لەوە دەكەنەوە كە رۆژێك واز لە یاریكردن دەهێنن، بەڵام پێپێ بیر لەوە ناكاتەوە، بیر لە وردەكارییەكان دەكاتەوە، بیر لە بەردەوام بووم لە تۆپی پێ دەكاتەوە، ئەو نموونەیەكی گەورەیە، هەركەسێك بیبینێت یاری دەكات بڕوا ناكات كە تەمەنی 41 ساڵە.
پۆرتوگال بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی شەشەم دێت.