فه‌ره‌نساگرنگترین

یاریزانێكی دیكە دەیەوێت پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد چاڤی سیمۆنس یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت لە گواستەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

چاڤی سیمۆنس وەرزی رابردوو بۆ ماوەی وەرزێك و بە شێوەی خواستن لە ریزەكانی لایپزیگ یاری دەكرد.


فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی پاریس سانجێرمانی ئاگادار كردووەتەوە كە دەیەوێت لەم هاوینەدا ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وردەكارییە سەرەكییەكان بریتین لە دەرچوونی یاریزانەكە لە ریزەكانی پاریس سانجێرمان دووبارە بە شێوەی خواستن.

هەریەك لە یانەكانی بایرن میونشن و لایپیزگ دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ چاڤی سیمۆنس واژۆ بكەن.

چاڤی سیمۆنس

سیمۆنس وەرزی رابردوو لەگەڵ لایپزیگ 43 یاری كردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و 15 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button