گرنگترینیۆرۆی 2024

بەژمارە.. کانتێ له‌ به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا له‌ لووتكه‌ی ئاستی بوو

Yariga App

یاریگا –

نگۆلۆ کانتێ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی فەرەنسا، جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەردەوامه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رز بووه‌ باشترینی یارییه‌كه‌.

كانتێی تەمەن 33 ساڵ توانی بۆ دووەمجار لەسەریەک خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە یاریی گه‌ڕی یەکەمدا لەگەڵ نەمسا خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە به‌ده‌ستهێنا، کە بە بردنەوەی فەرەنسا بە ئەنجامی 1-0 کۆتاییهات، شه‌وی رابردووش له‌ یاریی به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا بووه‌ باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌.

بەپێی ماڵپەڕی سۆفا سکۆر، کانتی له‌ کۆی 10 نمرەی8.2ی به‌ده‌ستهێناوه‌، کە یەکسانە بە مایک مایگنان گۆڵپارێز، هه‌روه‌ها، 64 جار به‌ركه‌وتنی تۆپی هه‌بووه‌، ‌ 5 پاسی دروستدا داوە و رێژەی سەرکەوتنی 89% بووە.

ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی ئیتحاجی سعودی سه‌رکه‌وتوو بوو له ناردنی 3 تۆپی درێژ، هه‌روه‌ها 3 تۆپی گرنگیشی گه‌یاندۆته‌ هاورێكانی.

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون، هه‌ریه‌كه‌یان بووه‌ خاوه‌نی چوار خاڵ  و یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گرتووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button