ئه‌مریکاگرنگترین

فالكاو پەیوەندی بە خولی وڵاتەكەیەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

رادامێل فالكاو، یاریزانی كۆڵۆمبی یانەی رایۆ ڤاییكانۆی ئیسپانی پەیوەندی بە خولی وڵاتەكەیەوە كرد.

فالكاو لە ساڵی 2021 لە ریزەكانی گالاتاسەرایەوە پەیوەندی بە رایۆ ڤاییكانۆ كرد.


هەژماری فەرمی میلۆناریۆسی كۆڵۆمبی لە پلاتفۆرمی ئێكس پەیوەندیكردنی رادامێل فالكاوی بە ریزەكانی یانەكەیانەوە راگەیاند.

فالكاو بە گرێبەستێكی ئازاد لە ریزەكانی رایۆ ڤاییكانۆی ئیسپانیەوە پەیوەندی بە میلۆناریۆسی كۆڵۆمبی كرد.

لە راگەیاندنەكەی یانە كۆڵۆمبییەكەدا هیچ زانیارییەك دەربارەی گرێبەستەكە رانەگەیەندراوە.

وەرزی رابردوو فالكاو 22 یاری لە لالیگا كرد و تەنیا گۆڵێكی بۆ یانە ئیسپانیەكە كرد.

Back to top button