ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

راهێنه‌ری ئیسپانیا: بۆ یاریی به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا هۆشداری ده‌داته‌ یاریزانه‌كانی

Yariga App

یاریگا –

لویس دی لافۆنتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێی وایە رووبەڕووبوونەوەی ئیتاڵیا پاڵەوانی یۆرۆی 2020 یارییەکی یەکلاکەرەوە دەبێت و یاریی کۆتایی پێشوه‌خته‌ دەبێت.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە گه‌ڕی دووەمی یۆرۆی 2024 لە قۆناخی کۆمەڵەکان، ئه‌مرۆ پێنجشەممە، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاری دەکات و لە گه‌ڕی یەکەمیشدا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كڕواتیا بەدەستهێنا، بردنەوەیەی هه‌ریه‌كێكیشیان گه‌یشتنیان به‌ قۆناخی 16 مسۆگه‌ر ده‌كات.

دی لافونتێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گرنگترین یاری پاڵەوانێتییەکە ده‌بێت، هەردوو تیپ لە زۆر رووەوە لەیەک دەچن، بۆیە یارییەکە قورس دەبێت و لە بەرزترین ئاستدا دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، دەتوانین پێشبکەوین،هەمیشە هەوڵبدەین گەشە بکەین و بەردەوام بین لە کێبڕکێکردن، ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو تیپێك گرنگه‌.

دی لا فۆینتێ ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبڕکێیەکی دوور و درێژە، من زۆر باش تواناکانی تیپە بەشداربووەکان ده‌ناسم، بەدواداچوونم بۆ یارییەکانیان لە پاڵاوتنەکاندا كردووه‌.

له‌ كۆتاییدا گوتی، سه‌رجه‌م تیپه‌كانی یۆرۆ به‌هێزن، ده‌بێت وریابین و به‌باشی خۆمان بۆ سه‌جه‌م یارییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین و یاریزانی زۆر باشمان هه‌یه‌ و متمانه‌م به‌ تواناكانیان هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button