لێدوانەكانی مۆدریچ دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ئەلبانیا
یاریگا –
لێدوانەكانی لوكا مۆدریچ ئەستێرەی هەڵبژاردەی كرواتیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ئەلبانیا.
رۆژی رابردوو كرواتیا و ئەلبانیا رووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.
ئەلبانیا بە كۆكردنەوەی یەك خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی دووەم دێت و كرواتیاش بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێت.
INCREDIBLE! 🇭🇷🇦🇱#EURO2024 | #CROALB pic.twitter.com/YsaN6eYEsC
— UEFA EURO 2024 (@EURO2024) June 19, 2024
لێدوانەكانی لوكا مۆدریچ دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر كرواتیا:
لە گێمی یەكەمدا هیچ شتێك وەك خۆی نەبوو، ئاسایی خۆمان نەبووین، جارێكی دیكە بەشێوەیەكی خراپ دەستمان پێكرد، گۆڵێكیان كرد و دواتر شتەكان بە خراپی رۆیشت.
لە گێمی دووەمدا راهێنەر گۆڕانكاری كرد و گۆڕانكارییەكانیش زۆر باش بوون، تا كۆتاییەكانی یارییەكە و لە كۆتا دە خولەك گەڕاینەوە دواوە و پاشەكشەمان كرد.
لە خولەكەكانی كۆتاییدا تۆپمان لەدەستدەدا و گەڕاینەوە دواوە، دواتر سزایان داینەوە و ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 24 مانگ هەڵبژاردەی كرواتیا لە كۆتا یاری قۆناخی كۆمەڵەكاندا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ببێتەوە.