گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاری: ئیـــسپانیـــا – ئــیــــتاڵیـــا

Yariga App

 

رۆژی پێنجشەممە  یەکەم یاری نێوان دوو هەڵبژاردەی بەربژێر بۆ بردنەوە یۆرۆ دەبینین لە نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیادا. لەم بابەتەدا زانیاری تەواو لەسەر ئەو یارییە وەربگرن

 

کات : 10:00 بە کاتی هەولێر

شوێن : ڤێڵتین ئەرینا لە شاری گێڵسکێرچین

ژمارەی کورسی : 62271

ئەنجامەکانی پێشوو

بردنەوە :  ئیسپانیا 13 – ئیتاڵیا  11 –  16 بەرامبەربوون

گۆڵ:  ئیسپانیا 45 – ئیتاڵیا 46

 

ئیسپانیا

Spain outclass Croatia 3-0 in Euro 2024 opener | Reuters

ئیسپانیا بە سەرەتایەکی زۆر بەهێز دەستی پێکرد لە بەرلین کاتێک بە سێ گۆڵی بێ وەڵام و بە ئاسوودەیی شکستییان بە کرواتیا هێنا. ئیسپانیا بە باشی کۆنترۆڵی ناوەڕاستی یاریگایان کرد و فابیان رویز ئەستێرەی یەکەم بوو بە گۆڵ و ئەسیستێک. ئاستە بەرزەکەی مۆراتا، لامین یاماڵ و دانی کارڤاخال دڵخۆشکەر بوو بۆ ماتادۆر. ئیسپانیا سێ جار بووەتە پاڵەوانی یۆرۆ و بە ووردەیەکی بەرزەوە رووبەرووی کۆتا پاڵەوانی یۆرۆ دەبنەوە.

پێکهاتەی چاوەڕوانکراو: یونای سیمۆن، کارڤاخال، لی نۆرماند، ناچۆ، کوکورێیا، فابیان رویز، رۆدری، پێدرۆ، یاماڵ، مۆراتا، نیکۆ ویلیام

ئەنجامی کۆتا شەش یاری: بردنەوە، بردنەوە، بردنەوە، بەرامبەربوون، دۆڕان، بردنەوە

لێدوانی لویس دی لا فوێنتی راهێنەری ئیسپانیا

بردنەوە لە کرواتیا ئاستێکی نمونەیی بوو کە ئیلهامی لە رۆحیەتی کێبڕکێکاری یاریزانەکان وەرگرتووە. تەواوی یاریزانە لاوە و بە ئەزموونەکانیشمان زۆر تینووی سەرکەوتنن. دەمەوێت رەفتار، خۆ نەویستی و حەزی ئەم تیمە دووبارە بکەمەوە کە وێنەیان کەمە.

 

 

 

ئیتاڵیا

Italy vs Albania Highlights, Euro 2024: Italy begins title defence with 2-1 win against Albania - Sportstar

ئیتاڵیا هەرزوو بەرامبەر ئەلبانیا گۆڵێکیان لێکرا لە یەکەم یاریدا بەڵام رۆحیەتی تیمەکە توانی شکست بگۆڕێت بە بردنەوە.  هەروەها لە کۆتا شەش یاریدا هیچ دۆڕانێكیان نیە. ئیتاڵیا کۆتا دوو روبەرووبوونەوەی لە ئیسپانیا بردووەتەوە. ئەمە مانای ئەوە نیە ئیتاڵیا دەتوانێت لە قەبارەی ئیسپانیا کەمبکاتەوە کە بە بەپەرۆشەوە بۆ بردنەوە ناسناوەکە هاتوون. ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکار سەبارەت بە یارییەکەی ئیسپانیا وتی “سەرنج دەخەینە سەر خاڵە لاوازەکانی ئیسپانیا و لەوێوە لێیان دەدەین”.

 

 

پێکهاتەی چاوەڕوانکراو: دۆناروما، دی لۆرێنزۆ، باستۆنی، کالافیۆری، دی مارکۆ، جۆرجینهۆ، بارێلا، فراتێسی، پێلیگرینی، کیێزا، سکاماکا

ئەنجامی کۆتا شەش یاری : بردنەوە، بردنەوە، بەرامبەربوون، بردنەوە، بردنەوە، بەرامبەربوون

 

لێدوانی راهێنەر لوچیانۆ سپالێتی

من لەگەڵ ئەو بۆچوونە نیم کە دەڵێت تەنها ئەنجام گرنگە بەڵکو یاریکردنی باشیش گرنگە. دەبێت هەمیشە تۆپی پێ بکەیت چونکە بە پێچەوانەوە تیمی ئاست بەرزتر شکستت پێدەهێنێت. پێم وایە یارییەکی زۆر جیاواز بەرامبەر ئیسپانیا چاوەڕێمان دەکات و هەرگیز وەک یارییەکەی ئەلبانیا نابێت.

 

چەند ئامارێک

هەشتەم جارە هەردوو هەڵبژاردە لە یۆرۆ رووبەرووی یەکدەبنەوە و ئیتاڵیا کۆتا دوو جار براوە بووە

  • لە حەوت رووبەرووبوونەوەی پێشوویاندا، چوار جاریان بە بەرامبەربوون بە کۆتا هاتووە
  • ئیسپانیا 12 جار گەیشتووەتە یۆرۆ، تەنها ئەڵمانیا بە 14 جار زیاتر گەیشتووەتە کۆتاییەکان
  • ئیسپانیا تاکە هەڵبژاردەیە دوو جار لەدوای یەک بووەتە پاڵەوان، ئیتاڵیا دەتوانێت ئەو ریکۆردە یەکسان بکاتەوە ئەگەر یۆرۆی ئەمساڵ بباتەوە
  • ئیتاڵیا دوو جار بووەتە براوەی یۆرۆ، ئەگەر ئەمساڵ براوە بێت ژمارە پێوانەییەکەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا یەکسان دەکاتەوە
  • هیچ کامێک لە هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا پێشتر لە یاریگای ڤێڵتین یارییان نەکردووە

بابەتی زیاتر

Back to top button