ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریاڵ مەدرید و ناپۆلی نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ رافا مارین

Yariga App

یانەی ناپۆلی نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی رافا مارینی یاریزانی ریاڵ مەدرید.

ناپۆلی لە سەرەتاکانی پڕۆژە تازەکەیانن بە سەرکردایەتی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، لە یەکەم هەنگاویشدا زۆر نزیکن لە گواستنەوەی رافا مارین.

مارین دەرچووی ئەکادیمیای مەدریدە و لە دڵی بەرگری یاری دەکات، لەم وەرزەدا بە خواستن یاری بۆ  دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێز ئەنجامدا و ئاستێکی بەرزی نیشاندا. هەرچەندە بڕیار وابوو ریاڵ مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو بیگوازێتەوە تیمی یەکەم، بەڵام بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی دیار، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ لاوە ئیسپانییەکە.

مەدرید بەندێکی بۆ گرێبەستەکە زیادکردووە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانێت ئەو یاریزانە لە ناپۆلی بکڕێتەوە بە بڕە پارەیەک کەمتر نەبێت لە 30 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button