گرنگترینیۆرۆی 2024

یەکلاییبووەوە؛ ئێمباپێ بەشداری یارییەکەی بەرامبەر هۆڵەندا دەکات؟

کەناڵ+ یەکلاییکردەوە

Yariga App

یاریگا –

کاتژمێر دوای کاتژمێر، گومانەکانی سەر وادەی گەڕانەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یۆرۆی 2024 زیاد دەبن.

تۆڕی کەناڵ+ بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ بەشداری یاریی داهاتووی فەرەنسا لە بەرامبەر هۆڵەندا ناکات، تاوەکو ئێستاش یەکلایی نەبووەتەوە، ئایا بەرامبەر پۆڵەندا ئامادە دەبێت یاخود نا.

تۆڕەکە روونیکردووەتەوە، ئێمباپێ بەدرێژایی پاڵەوانیەتییەکە دەمامک (ماسک) دەبەستێت و ئێستا خەریکی دۆزینەوەی ماسکێکی گونجاوە.

لەلایەکی دیکەوە و بەیانی ئەمڕۆ، دوای شکانی لووتی لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر نەمسا، تۆڕی RTL France بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت، کیلیان بۆ ماوەی 15 رۆژ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، واتە ئەگەر فەرەنسا لە پاڵەوانیەتییەکە بەردەوامبێت، تاوەکو قۆناخی هەشت ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکدا بکات.

یارییەکە لە کۆتاییەکانی گێمی دووەم روویدا و ئۆلیڤیێ جیرو شوێنی پڕکردەوە. دواتر کیلیان بۆ نەخۆشخانەیەکی دوسلدۆرف گوازرایەوە. لە پشکنینەکانی سەرەتاییدا دەرکەوتووە، دۆخی تەندروستی مەترسیدارنییە و ئێستا پێویستی بە نەشتەرگەری نییە.

پزیشکان بە ئێمباپێییان گووتوە، بۆ یارییەکانی داهاتوو دەمامک (ماسک) ببەستیت باشترە، بۆیە ئەویش درەنگانی شەوی رابردوو، لە پلاتفۆرمی ئێکس داوای بیرۆکەی بۆ بەستنی دەمامک لە هەواداران کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button