گرنگترینیۆرۆی 2024

دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی کیلیان ئێمباپێ

سوپەر کیلیان لوتی شکاوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یەکەم یاری خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی نەمسا بووەوە و یارییەکەی 1-0 بردەوە.

سەرەڕای ئەوەی فەرەنسا بە ئاستێکی بەرز دەرنەکەوت، کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکەشی بەهۆی پێکان لەدەستدا.


هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە خولەکی 85ـی یارییەکە بەهۆی بەریەککەوتنێکی توندی لەگەڵ کێڤن دانسۆی بەرگریکاری نەمسا، لوتی شکا و بەهۆی خوێنبەربوون و ئازارێکی زۆر یاریگای جێهێشت.

هەرچەندا کیلیان هەوڵیدا بەرهەڵستی پێکانەکەی بکات، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گەڕایەوە یاریگا، بەڵام زۆری نەخایاند پاش چەند چرکەیەک لە گەڕانەوەی راستەوخۆ یاریگای جێهێشتەوە و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

پاش یارییەکە دیدێ دیشانی راهێنەری کەڵەشێرەکان دووپاتی کردەوە، کە پێدەچێت ئێمباپێ لوتی شکابێت، بەو هۆیەش ئەستەمە یاریزانەکە بۆ یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر هۆڵەندا یاری بکات.

هاوکات ئانخێل مارتن، پزیشکی شارەزا لە بواری نەشتەرگەری لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی مارکا ئاشکرایکردووە، ئەگەر کیلیان لوتی شکابێت پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بەو هۆیەش نابێت دوو بۆ سێ هەفتە لوتی بجوڵێت.

ئەمەش بەو واتایە دێت، ئەگەر ئەستێرە فەرەنسییەکە نەشتەرگەرییەکی لەوشێوەی بۆ بکرێت، لە سەرجەم یارییەکانی یۆرۆی ئەڵمانیا بێبەش دەبێت.

هاوکات فابریس برایند پزیشکی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی رایگەیاند، لەوبڕوایەدایە ئێمباپێ پێویستی بە نەشتەگەرییەک دەبێت، بەو هۆیەش نزیکەی 10 رۆژ لە یاریکردن دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button