ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا پێشهاتی کەیسی رۆکێ چییە؟ کام یانە نیازی گواستنەوەی هەیە؟

فلیک بڕیاری لەسەر رۆکێ داوە، بەڵام لایەنی دارایی ئاستەنگی گەورەی دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی ڤیتۆر رۆکێ لە بارسێلۆنا یەکلایینەکراوەتەوە، گومانێکی زۆر لە بەردەوامبوونی دەکرێت.

هەرچەندە لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی رابردووی یاریزانان، رۆکێ لە ئاتلێتکۆ پاراناینسی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنی بۆ نەکراوەتەوە.

بڕی گرێبەستەکە 30 ملیۆن یۆرۆیە و 31 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک پاداشت و ئەنجامی پەیوەست بە یانەکە بەستراوەتەوە.

رۆکێ لەگەڵ چاڤی هێرناندێز نەیتوانی خۆی بسەلمێنێت، بۆیە بەشدارییەکانی زۆر سنوورداربوون.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هانسی فلیک دەیەوێت پارێزگاری لە رۆکێ بکات، بەڵام مانەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بە لایەنی داراییشەوە بەستراوەتەوە. کێشەی سەرەکی کەیسەکە، تۆمارکردنی ناوی یاریزانەکەیە لە لالیگا، چونکە بارسا کێشەی زۆری دارایی هەیە و دەبێ پەیوەستی سنووری مووچە و رێساکانی یاری خاوێن ببێت.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە

بارسێلۆنا کار لەسەر فەراهەمکردنی بۆشایی پێویست بۆ مووچەی رۆکێ دەکات، هەرچەندە گەشبینییەک هەیە، بەڵام یەکلایینەکراوەتەوە، بۆیە بژاردەی رۆیشتنی رۆکێ بە خواستن، بژاردەیەکی بەهێزە.

پۆرتۆ ئامادەیە رۆکێ بە تەواوی بگوازێتەوە ریزەکانی، بەو مەرجەی لە چەند ساڵی داهاتوو، بارسا مافی گواستنەوە و کڕینەوەی یاریزانەکەی هەبێت.

بەڵام رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی ئاگادار لە کەیسەکە روونیکردووەتەوە، دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی پۆرتۆ کردووە و تێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ پڕۆسەی بە خواستن هەیە.

پۆرتۆ تاکە یانە نییە گرنگی بە تواناکانی رۆکێ دابێت، بەڵکو ئاتلێتیکۆ مەدریدیش لەسەرهێڵە و دەیەوێت لە پڕۆسەی گواستنەوەی جواو فێلیکس بەکاریبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button