گرنگترینیۆرۆی 2024

چیرۆکی سەرنجڕاکێش؛ لە گارسۆنێکەوە بۆ ئەستێرەیەکی دیاری یۆرۆی 2024

ڤێرنۆن دی ماڕکۆ خەریکبوو واز لە تۆپی پێ بهێنێت، ئێستاش یەکێکە لە ئەستێرەکان

Yariga App

یاریگا –

ڤێرنۆن دی ماڕکۆ، رەنگە بۆ زۆربەی هەوادارانی تۆپی پێ ناوێکی نوێ بێت، بەڵام مارکۆ ئێستا ئەستێرەیەکی دیاری هەڵبژاردەی سلۆڤاکیایە و بەهۆی سەرنجڕاکێشی چیرۆکەکەی، سەرنجی دەخەینە سەر.

رۆژنامەی مارکا راپۆرتێکی لەبارەی ژیانی دی ماڕکۆ بڵاویکردووەتەوە و سەرنجی لەسەر دیوی تاریکی ژیانی داناوە.

دی ماڕکۆ ئێستا یاریزانی یانەی حەتا-ی ئیماڕاتییە و یاریش بۆ هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا لە یۆرۆی 2024 دەکات.

ڤێرنۆن دی ماڕکۆ مۆرلاشی، لە دایکبووی 18ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 1992 و لە ئەرجەنتین لەدایکبووە. دی ماڕکۆ یەکێکە لە پاڵەوانانی پشت پەردەی یۆرۆی 2024. ئەستێرەکە دەتوانێت وەک دڵی بەرگریکار و بەرگریکاری باڵی چەپ یاری بکات.

ماڵباتی ڤێرنۆن لە دەستپێکی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2001 ئەرجەنتینیان جێهێشت و لە ئیسپانیا گیرسانەوە، دواتر چوونە نەمسا و لەوێ چیرۆکی خۆشەویستی لەگەڵ تۆپی پێ دروستبوو.

ڤێرنۆن دەڵێت

کاتێک ئەرجەنتینم جێهێشت، تەمەنم تەنیا 10 ساڵ و تاوەکو تەمەنم نەبووە 12 ساڵ، یاری تۆپی پێم نەکردبوو. بەڵکو پێشتر یاری باسکەم دەکرد. سەرەتا یاری بۆ یانەی کۆنستانسیای ئیسپانی دەکرد، ئەوکاتە یانەکە لە پلەی چوارەمی ئیسپانیا بەشداربوو و مووچەی مانگانەم تەنیا 225 یۆرۆ بوو. مووچەکە زۆر کەمبوو و بەشی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکەشی نەدەکردم، بۆیە بڕیارمدا ببمە گارسۆن (وەیتەر) لە هۆتێلێک. تەنانەت بیرم لە وازهێنان لە تۆپی پێ کردەوە.

گۆڕینی ژیان

لە ساڵی 2012 بەڕێوەبەری کارەکانی پەیوەندی بە ڤێرنۆن کرد، دی ماڕکۆ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دەڵێت

لە ساڵی 2012 بریکارەکەم پەیوەندی پێوە کردم، ئەو پەیوەندییە ژیانی گۆڕیم. بیرمدێ کاتژمێر 11ی شەو بوو، لەگەڵ هاوڕێیەکم لە سینەما بووم. بریکارەکەم پێی گوتم، یانەیەکی پلەدووی سلۆڤاکیا داوای کردووی، منیش پێم گوت، بوەستە دەبێ لەسەر نەخشە بزانم ئەو وڵاتە لە کوێیە.

لە هاوینی 2012 دی ماڕکۆ پەیوەندی بە یانەی زێمبلێنی سلۆڤاکییەوە کرد، لە وەرزی 2014-15 حەوت ئەسیستی کرد و یارمەتی یانەکەیدا بگاتە خولی پلەیەکی سلۆڤاکیا.

لە هاوینی ساڵی 2017 بە خواستن پەیوەندی بە لیخ پۆزنانی پۆڵەندییەوە کرد. لە ساڵی 2021 لە دوای گەڕانەوەی بۆ سلۆڤاکیا و جێگیربوونی. رەگەزنامەی سلۆڤاکی وەرگرت و بانگهێشتی هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button