ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

کاکا: ئینگلتەرا توانای بردنەوەی یۆرۆی هەیە

Yariga App

یاریگا –

کاکای ئەستێرەی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی بەڕازیل رایگه‌یاند، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەتوانێت نازناوی یۆرۆی 2024 به‌ده‌ست بهێنێت.

ئەستێرەی پێشووی میلان و ریال مەدرید لە لێدوانێکدا بۆ دەیلی مەیلی بەریتانی گوتی، یۆرۆی رابردوو ئینگڵته‌را نزیك بوو له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌، باوەڕم وایە ئه‌مجاره‌ نازناوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئینگلتەرا چونكه‌ یاریزانەکان باشن و تیپەکەش باشە، راهێنه‌رێكی لێهاتوویان هه‌یه‌.

هەروەها گوتی، خولی نایابی ئینگلیزی باشترین خولە لە جیهاندا، یاریزانانه‌كانی ساوسگەیت، زۆرینه‌ی له‌م خوله‌ن، بۆیە بەڵێ، پێموایە ئه‌مه‌ ئه‌و ساته‌ گونجاوه‌یه‌ ‌ كه‌ ئینگڵته‌را نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌.

له‌ باره‌ی پێكانی هاری ماگوایه‌ر و كێشه‌ی هێلی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را گوتی، پێموانییە هێڵی دواوەی ئینگلتەرا لاواز بێت، لەراستیدا پێموایە ئینگلتەرا یاریزانی زۆر باشی لە هێڵی دواوە هەیە، قسە لەسەر یەک یاریزان یان هێڵێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو پەیوەندی بە تیپەکەوە بە گشتی هەیە، چونکە سیستەمی بەرگری لە راستیدا لە هێرشبەرانەوە دەست پێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button