عێراقکوردستان

لێژنەی رێککاری و سزادان وەڵامی تانەی زاخۆی دایەوە

Yariga App

یاریگا-

لێژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق وەڵامی تانەی زاخۆی دایەوە کە لە چەند رۆژی رابردوو پێشکەشی کردبوو.

دەربارەی راگیرانی راهێنەر و دوو یاریزانی بۆ دوو یاری لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە، دەستەی کارگێڕی زاخۆ تانەیان لەم بڕیارە داو بە فەرمی نوسراوێکیان پێشکەش لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق کرد کە تیایدا داوایان کرد سزاکان لاببرێن یاخود کەمتر بکرێنەوە، ئەمڕۆش لێژنەکە وەڵامی تانەکەی زاخۆی دایەوە و دەڵێن دوای دووبارە سەیرکردنەوەی بەڵگە ڤیدیۆیەکان و نوسڕاوی سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانی یاری بڕیارماندا سزاکان وەک خۆی بمێنێتەوە و سوک نەکرێت یاخود لانەبرێت، لیژنەکە دەشڵێن ئەوان قسەی نەشیاویان بە ناوبژیوانی یاری گوتووە بۆیە شایەنی سزادانن.

دوای ئەوەی لە یاری نەجەف و زاخۆ لە گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق  هەریەک لە تەڵاڵ بەلوشی راهێنەر و ئەحمەد ئیبراهیم و محەمەد نومی لە یانەی زاخۆ ناڕەزایەتیان بەرامبەر ناوبژیوانی یاریەکە دەربڕی، دوای پێشکەش کردنی بەڵگەکان لێژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا هەر یەکەیان بۆ دوو یاری داهاتوو سڕ بکات و بێ بەش دەبن بەرامبەر قوەی جەوی و شوڕتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button