ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

كریستاڵ پاڵاس یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنای گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

كریستاڵ پاڵاس، بەشێوەیەكی فەرمی شادی ریاز بەرگریكاری مەغریبی یانەی ریال بێتیسی ئیسپانی گواستەوە ریزەكانی.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی كریستاڵ پاڵاس لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی شادی ریازی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


بەرگریكارە تەمەن 21 ساڵانەكە بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ و بە گرێبەستێكی پێنج ساڵی و تا ساڵی 2029 پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاس كرد.

شادی ریاز یەكەم گرێبەستی ئۆلیڤیێ گلاسنەری راهێنەری كریستاڵ پاڵاسە و چاوەڕوان دەكرێت كامادا دووەم گرێبەستی ئەو راهێنەرە بێت.


شادی ریاز وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە بێتیسەوە كردبوو، لەگەڵ یانەكەی بەشداری لە 30 یاریدا كرد و نەیتوانی هیچ گۆڵێك بكات و هیچ گۆڵێكیش دروست بكات.

بە گوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەكان، بارسێلۆنا لە فرۆشتنی بەرگریكارەدا بڕی 7.5 ملیۆنی پارەكەی پێ دەگات.

بابەتی زیاتر

Back to top button