عێراقکوردستان

سێ ئەستێرەکەی قوەی جەوی و هەڵبژاردەی عێراق گەیشتنە هەولێر و بۆ یاریەکەی زاخۆ ئامادە دەبن

Yariga App

یاریگا-

ماوەی پێنج رۆژە یانەی قوەی جەوی کەمپێکی مەشق و راهێنانی لە شاری هەولێر کردۆتەوە و ئێوارەی ئەمرۆش بەرەو زاخۆ بەڕێدەکەوێت.

بە مەبەستی یاریە دواخراوەکەیان بەرامبەر یانەی زاخۆ کەبریارە رۆژی شەممە ( 15ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) لە یاریگای زاخۆ بەڕێوەبچێت، یانەی قوەی جەویە ماوەی پێنج رۆژە کەمپێکی مەشق و راهێنانی لە شاری هەولێر کردۆتەوە، بە هۆی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 جەویە لە توانای سێ یاریزانی بێ بەش بو، دوێنێ شەو هەر سێ یاریزان ئەیمەن حوسێن و عەلی جاسم لەگەڵ سەعد ناتقی بەرگریکار گەیشتنە شاری هەولێر بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مەشقی یانەکە بکەن و ئەمرۆش دوای بەشداریکردن لە راهێنانەکان جەویە راستەوخۆ گەشتی زاخۆ دەکات و بە تەواوی یاریزانەکانی بۆ یاریەکە ئامادە دەبێت.

 

لە یاری نێوانیان تا ئێستا 53 گۆڵ تۆمار کراوە.

لە مێژوودا زاخۆ و قوەی جەوی 22 یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە، جەویە لە 13 یاریدا سەرکەوتووە و زاخۆش پێنج یاری بردۆتەوە و لە چوار یاریشدا یەکسان بوونە، جەویە 37 گۆڵی لە زاخۆ تۆمار کردووە، زاخۆش 16 گۆڵی لە تۆڕی قوەی جەوی تۆمار کردووە.

قوەی جەوی بە راهێنەرایەتی ئەیوب ئەدیشۆ دوا هەلی لەبەردەستە بۆ ئەوەی کێبڕکێی ناسناوی ئەم وەرزە بکات کە ئێستا بە 66 خاڵ له خانەی دووەمە، زاخۆش یاریەکە بەبێ ئامادەبوونی تەڵاڵ بەلوشی راهێنەری و ئەحمەد ئیبراهیمی بەرگریکار و محەمەد نومی دەکات کە بەهۆی سزاوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراقەوە راگیراون، زاخۆ بە 55 خاڵ لە خانەی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

لە سەر داوای یانەی زاخۆ بۆ ئەم یاریە ناوبژیوانی تونسی یوسری ئەبو عەلی یاریەکە بەڕێوە دەبات.

بابەتی زیاتر

Back to top button