ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ له‌ ریال مه‌درید بكاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌یه‌وێت به‌ گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ ڤینیسیۆس جۆنیۆر بگوازێته‌وه‌ یانه‌كه‌ی، ئەو یاریزانە بەڕازیلییە ساڵانێکە ئامانج و خواستی پاریس سانجێرمانە.

بەپێی زانیارییەکانی RMC، یانه‌ی پاریس سان جێرمان هه‌وڵه‌كانی چركردۆته‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤینیسیۆس جۆنیۆر گرنگی بەو شتانە دەدات کە لە دەوروبەری یاریزانه‌كه‌ روودەدەن، ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵیشی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاماده‌كردووه‌، بەڵام زەحمەتە ئەو یاریزانە به‌ئاسانی به‌ ئۆفه‌ره‌كه‌ رازیبێت، چونكه‌ پێشتر رایگەیاندبوو، حەز دەکات ژیانی وەرزشی خۆی لە مەدرید کۆتایی پێبهێنێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕه‌كه‌، به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م یانه‌كه‌ فلۆرێنتینۆ پێرێزه‌ كه‌ گەورەترین بەرگریکاری ڤینیسیۆسه له‌ یانه‌كه‌.‌

پێرێز لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2021 لە ئێل چیرینگویتۆ، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ڤینیسیۆس بۆ فرۆشتنە؟ سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید لە گوتی، ڤینیسیۆس بۆ فرۆشتن نییە، ئه‌و بۆ فرۆشتن نییە، یاریزانێكی دەست لێنەدراوە.

تۆڕه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پاریس ده‌زانێت گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ، ئاسان نیه‌، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌ گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌، پێدانی ئوفه‌رێكی خه‌یاڵی یاریزانه‌كه‌ رازی بكات درێسی پاریس سان جێرمان بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button