ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتۆس گرێبەستی تیاگۆ مۆتای بەفەرمی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتۆس بەفەرمی بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستی تیاگۆ مۆتا راهێنەری نوێی یانەکەی راگەیاند.

یانەی یوڤێنتۆس بەفەرمی رایگەیاندووە، تیاگۆ مۆتا راهێنەری پێشووی بۆلۆنیا تاوەکو هاوینی 2027 بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەرکی راهێنەرایەتی یانە ئیتاڵییەکە دەگرێتە ئەستۆ و شوێنی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری دەگرێتەوە، کە مانگی رابردوو لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە.

مۆتا لە لێدوانێکی بە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی راگەیاندووە :زۆر خۆشحاڵم ئەرکی راهێنەرایەتی یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان وەردەگرم، سوپاسی ئەوانە دەکەم کە متمانەیان بە من بەخشیوە، بەڵێن دەدەم هەرچی لە توانامدا هەبێت پێشکەشی بکەم وابکەم هاندەران شانازی بە یانەکەیان بکەن’.

تیاگۆ مۆتا (41 ساڵ) شەش ساڵ لەمەوبەر لە تیپی لاوانی پاریس سانجێرمان دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد و راهێنەرایەتی یانەکانی جێنەوا و سپێزیا و بۆلۆنیای کردووە، ئەم وەرزە لە سێریا ئەی لە 37 یاری 18 بردنەوەی بەدەستهێناوە و 68 خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button