ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: فێرناندۆ سانتۆس بووە راهێنەری ئازەربایجان

Yariga App

یاریگا –

فێرناندۆ سانتۆس، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی پورتوگال، لەمەودوا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئازەربایجان دەکات.

فێرناندۆ سانتۆس، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکانی پورتوگال و پۆڵەندا، وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئازەربایجان دەستنیشانکرا.

گرێبەستەکەی سانستۆس تا ساڵی 2028ـە و ئامانجیشی گەیاندنی ئەم هەڵبژاردەیە دەبێت بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا. هەروەها سانتۆس دەیەوێت لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لەگەڵ ئازەربایجان ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنێت.

سانتۆس بۆ ماوەی 8 ساڵ راهێنەری پورتوگال بووە و لە یۆرۆی 2016 ئەم تیپەی کردە پاڵەوانی ئەوڕوپا، بەڵام شکستی مۆندیالی 2022 وایکردووە کۆتایی بە هاوکارییەکانی بهێنێت.

دواتر سانتۆس سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پۆڵەندای گرتە ئەستۆ، بەڵام لەوێشەوە دوورخرایەوە. لەم دواییانەدا ئەزموونێکی کورت و سەرکەوتوو نەبووی لە بێشکتاشیش تاقی کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button