ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالڤارێز خەون بە پۆشینی درێسی ریال مەدریدەوە دەبینێت

دەیەوێت ریزەکانی مانچێستەر سیتی بەجێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

جولیان ئالڤارێز کە ئەم هاوینە دەنگۆیەکان لەبارەی رۆیشتنی لە مانچێستەر سیتی زۆرتربوون، خەون بەوە دەبینێت درێسی ریال مەدرید بپۆشێت.

ماڵپەڕ ئەتلەتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئەگەر جولیان ئالڤارێز ریزەکانی مانچێستەر سیتی بەجێبهێڵیت ئەوا ریال مەدرید بژاردەی یەکەمی هێرشبەرەکەی ئارجێنتینا دەبێت، لەکاتێکدا یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و چێڵسی و پاریس سانجێرمان چاویان لەسەر ئەم هێرشبەرەیە.

Julian Alvarez: The ex-Real Madrid kid spearheading River Plate's Libertadores quest | Sporting News Canada

ئەتلەتیک راشیگەیاندووە، ئالڤارێز کە سەرەتای ساڵی 2022 لە ریڤەرپلێتی ئارجێنتینییەوە بەرامبەر 21.4 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر سیتی کرد، خەون بە یاریکردن بۆ ریال مەدرید دەبینێت و دەیەوێت ریزەکانی مان سیتی بەجێبهێڵێت، چونکە بەهۆی هەبوونی ئێرلینگ هالاند دەرفەتی یاریکردنی پێویستی پێنادرێت و دەیەوێت رووبکاتە یانەیەکی دیکە.

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە مانگی رابردووەوە دەنگۆی ئەوە هەیە دەستی بە هەوڵەکانی کردووە، بۆ ئەوەی ئالڤاریز بباتە ریزەکانی، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو یاریزانە ئارجێنتینییە دەیەوێت بچێتە ریزەکانی ریال مەدرید، کە پێش ئەوەی مان سیتی لە ریڤەرپلێتەوە بیڕفێنێت، بارسێلۆنا دەیویست ئالڤارێز بباتە ریزەکانی، بەڵام دواتر بلاوگرانا بڕیاریدا لەجیاتی ئالڤارێز گرێبەست لەگەڵ فێران تۆرێس واژۆ بکات و هێرشبەرە ئیسپانییەکەی مان سیتی بردە ریزەکانی.

Image

بەگوێرەی سەرچاوەی زانیارییەکانی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە، مانچێستەر سیتی ئامادەیە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئالڤارێز بێت، لەکاتێکدا ئەو یاریزانە 24 ساڵانە ساڵی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی نوێکردەوە و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ پاڵەوانی پرێمەرلیگ هەیە.

ئالڤارێز وەرزی رابردوو لەگەڵ مان سیتی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 54 یاری 3.479 خولەک یاریی کردووە، لە 15 یاری وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریی کردووە و لە 20 یاری لە نیوەی دووەم یاریگای بەجێهێشتووە و گۆڕانکاریی پێکراوە، جولیان 19 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button