گرنگترینمۆندیالی 2026

لە پاڵاوتنەکانی کیشوەرێک؛ یاریزانێک زیاتر بووەتە جێی سەرنج وەک لە ئەنجامی یارییەکان

Yariga App

یاریگا –

لە کیشوەری ئەمریکای باکوور و ناوەڕاست و وڵاتانی کاریبی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی دەستیپێکردووە و یەکەم و دووەم هەفتەی یارییەکانی بەڕێوەچوون.

بەڵام هەر لە سەرەتاکانیدا، یاریزانێکی ئانگویلا زیاتر بووەتە ترێند وەک لە ئەنجامی یارییەکان لەسەر ئاستی شەقامی وەرزسی جیهانیی.

لە یەکەم یاریی خۆیاندا بەرانبەر سۆرینام، ئانگویلا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام دۆڕا، بەڵام ئەوەی سەرنجەکانی بە لای خۆیدا راكێشا زیاتر پرچی یاریزانی تیمی دۆڕاو ئایدان سیپیۆ بوو وەک لە ئەنجامە قورسەکە.

لە تۆپی پێدا زۆر یاریزان هەبوون و هەن بە ستایلی پرچیان یاخود بە درێژیی پرچیان دەناسێنرانەوە، بەڵام هەوادارنی تۆپی پێ رەنگە یەکەمین جاریان بێت یاریزانێکی نێودەوڵەتی ببین هێندە پرچی شۆڕ بێت.

هەڵبژاردەکە ڤیدیۆی ناساندنی یاریزانەکانی لە پلاتفۆرمی ئێکس داناوە و تێیدا سیپیۆ بە شێوازێکی جیاوازتر پرچی بەرداوەتەوە:

بۆ مۆندیالی 2026، جگە لە هەڵبژاردەکانی مەکسیک، کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکان کە میوانداریەتەکەیان گرتووەتە ئەستۆ، نزیکەی پێنج هەڵبژاردەیتریش شەڕ لەسەر دەستکەوتنی بلیتی پاڵەوانێتیەکە دەکەن کە یەکەمین جارە هەشت هەڵبژاردەی ئەو کیشوەرە بەشداربێت، ئەوەش بەپێی وەشانی نوێی جامە جیهانییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button