ئیتاڵیاگرنگترین

وادەی راگەیاندنی گرێبەستی تیاگۆ مۆتا و یوڤێنتۆس ئاشکرابوو

ئەم هەفتەیە گرێبەستەکە رادەگەیەنرێت

Yariga App

یاریگا –

وادەی راگەیاندنی گرێبەستی یوڤێنتۆس و تیاگۆ مۆتا ئاشکرابوو، ئەم هەفتەیە یانە ئیتاڵییەکە بەفەرمی گرێبەستی راهێنەرە نوێیەکەی رادەگەیەنێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەم هەفتەیە یوڤێنتۆس گرێبەستی راهێنەرە نوێیەکەی رادەگەیەنێت و تیاگۆ مۆتا بەفەرمی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێتە راهێنەری بیانکۆنێری.

پێشبینی دەکرێت رۆژی سێشەممە یان چوارشەممە یوڤێنتۆس بەفەرمی گرێبەستی تیاگۆ مۆتا رابگەیەنێت و مۆتا تا ساڵی 2027 دەبێتە راهێنەری یانە ئیتاڵییەکە، کە وەرزی رابردوو بۆیەکەمجار لە مێژوودا بۆلۆنیای گەیاندە چامپیۆنزلیگ.

تیاگۆ مۆتا (41 ساڵ) شەش ساڵ لەمەوبەر لە تیپی لاوانی پاریس سانجێرمان دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد و راهێنەرایەتی یانەکانی جێنەوا و سپێزیا و بۆلۆنیای کردووە، ئەم وەرزە لە سێریا ئەی لە 37 یاری 18 بردنەوەی بەدەستهێناوە و 68 خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button