عێراقکوردستان

شاندێکی پڕۆژەی لالیگا لە عێراق سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد

Yariga App

یاریگا-

سەرۆکی یانەی زاخۆ عەمار فەرهاد پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی لالیگا لە عێراق کرد.

پێنج شەممە ( 6ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) لە بارەگای یانەی زاخۆ سەرۆکی یانەی زاخۆ پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی لالیگا لە عێراق خافێر خمینێز و بەڕێوەبەری هونەری بەرەو پێشچوونی بەهرەکانی لاوان ئەنتۆنیۆ لویس کرد، ئامانجی سەردانەکە دروستکردنی پەیوەندی بوو لە نێوان یانەی زاخۆ و یانە ئیسپانیەکان و گرینگی دانی زیاتر بە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

دلجار زاخۆیی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی زاخۆ تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند:

سەردانی ئەم شاندە بۆ زاخۆ و یانەکە گرینگی تایبەتی هەبوو، ئەوان دڵخۆش بوون بەو بەرەو پێش چوونەی هەیە لە زاخۆ و دووپاتیان لە پەیوندی بەردەوام کردەوە لە نێوان هەر دوو لا.

لە سەرەتای وەرزی رابردووە وە یانەی زاخۆ لەگەڵ گرێبەستی لەگەڵ وەبەرهێنەر و کۆمپانیەکی قەتەڕی واژۆ کردووه بە مەبەستی زیاتر بە سیستەم کردن و دەستەبەر کردنی داهات بۆ یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button