ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆی 2024

لیستی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ یۆرۆی 2024 ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

لوچیانۆ سپالێتی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لیستێکی 26 یاریزانی بۆ یۆرۆی 2024 بڵاوکردەوە.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یۆرۆی 2024 کەوتووەتە کۆمەڵەی دووەم، کە کۆمەڵەیەکی سەختە، رووبەڕووی هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، کڕواتیا و ئەلبانیا دەبێتەوە.

لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراو

گۆڵپارێزان: جیانلویجی دۆناروما، گوگلیلمۆ ڤیکاریۆ، ئالێکس مێرێت.

بەرگریکاران: ئالێساندرۆ باستۆنی، راوول بێلانۆڤا، ئالێساندرۆ بوۆنگیرنۆ، ئاندریێا کامبیاسۆ، ریکاردۆ کالافیۆری، جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ، فێدێریکۆ دیمارکۆ، جیانلوکا مانچینی، فێدێریکۆ گاتی.

ناوەڕاستکاران: نیکۆلۆ بارێلا، براین کریستانتێ، نیکۆلۆ فاگیۆلی،مایکل فۆلۆرونشۆ، لۆرێنزۆ پێلێگرینی، داڤیدی فراتێسی، جۆرجینیۆ.

هێرشبەران: فێدێریکۆ کیێزا، جیاکۆمۆ راسپادۆری، جیانلوکا ساکاماکا، ستێفان شەعراوی، ماتیۆ رێتیگوی، ماتیا زاکاگنی.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە 9ـی ئەم مانگە لە دوایین یاری ئامادەکاری رووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆسینا و هێرزگۆڤینا دەبێتەوە.

لە 15ـی هەمان مانگ لە یەکەم یاری قۆناخی کۆمەڵەکان رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەلبانیا دەبێتەوە، لە 20 و 24ـی مانگیش بەرامبەر کڕواتیا و ئیسپانیا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button