ئه‌وروپایۆرۆی 2024

رووبەڕووبوونەوەی رۆناڵدۆ و مۆدریچ هەڵوەشایەوە

Yariga App

یاریگا –

بە پشتڕاستکردنەوەی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، کریستیانۆ رۆناڵدۆ سبەی بەرامبەر هەڵبژاردەی کرواتیا یاری ناکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و روبێن نێڤێس، ئەو دوو یاریزانە پۆرتوگالییە کە لە خولی سعودیە یاری دەکەن تا نیوەڕۆی هەینی پەیوەندی بە کەمپی مەشقەکانی پۆرتوگال لە شاری لیسبۆن ناکەن.

ئەم دوو یاریزانە هیچیان لە یاریی فینلاند یارییان نەکرد و لە دووەم یاریی دۆستانەی پێش یۆرۆش بەرامبەر کرواتیا بەشداری ناکەن.

لە سبەینێوە روێبن نێڤێس و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەست بە مەشق و راهێنانەکانی یۆرۆی 2024 دەکەن و حەوت رۆژیان لەبەردەمە تاوەکوو خۆیان لەگەڵ بارودۆخی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیاندا بگونجێنن و بگەنە ئاستە خوازراو بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال ئەمڕۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:

پلانەکە ئەوەیە کە رۆناڵدۆ و نێڤێس بۆ یاری بەرامبەر ئیرلەندا (5 رۆژیتر) ئامادە دەبن و بەرامبەر کرواتیا یاری ناکەن.

بەم شێوەیە سبەی شاهیدی رووبەڕووبوونەوەی کریستیانۆ و لۆکا مۆدریچ نابین کە سەردەمانێک دوو یاریزانی تۆپی پێ و دوو هاوڕێ بوون لە ریال مەدرید.

پورتوگال دوای 12 رۆژ یەکەم یاری خۆی لە یۆرۆ بەرامبەر کۆماری چیک ئەنجام دەدات. هەروەها تورکیە و جۆرجیا لە گروپەکەیاندا ئامادەن.

پورتوگال و کرواتیا تا ئێستا 7 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە. پورتوگال 6 لەو یارییانەی بردۆتەوە و یارییەکەی تریش بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button