ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

ئەستێرەیەکی ئینگڵتەڕا لە لیستی هەڵبژاردەکەی دووردەخرێتەوە

قوربانییەکی لیستەکەی گارێس ساوسگەیت

Yariga App

یاریگا –

جەیمس مادیسنی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام شاندی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕای جێهێشت.

ماڵپەڕی ئاتڵێتیک بڵاویکردووەتەوە، گارێس ساوسگەیتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا، جەیمس مادیسین بانگهێشتی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 ناکات و یاریزانەکە دوورخراوەتەوە.

ساوسگەیت لە لیستی سەرەتایی 33 یاریزانی بانگهێشتکردووە، بەڵام پێویستە لیستەکە بۆ 26 یاریزان کەمبکاتەوە، هەشت رۆژ بەر لە یەکەم یاری پاڵەوانێتییەکەش مادیسن لە لیستەکە دوورخرایەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە دووشەممەی رابردوو مادیسن لە یارییەکی دۆستانە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بۆسینا و هێرزێگۆڤینا 30 خولەک یاریکرد و یارییەکەیان 3-0 بردەوە.

مادیسن لە 7ـی ئازاری 2023 لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئۆکڕاینیا یەکەم یاری خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد، تا ئێستا 7 یاری بۆ ئینگڵتەڕا کردووە و یەک گۆڵی درووستکردووە.

لە وەرزی 2023/24 بە درێسی تۆتنهام بەشداری 30 یاری کرد، 4 گۆڵی کرد و 9 گۆڵیشی درووستکرد، بەڵام بەهۆی پێکانیک لە پاژنەی پێی بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریکردن دابڕا.

جەیمس مادیسن

سبەی هەینی کاتژمێر 21:45 بەکاتی هەولێر، هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لە یارییەکی دۆستانە لە یاریگای وێمبڵی میوانداری ئایسلاند دەکات.

لە 16ـی حوزەیران لە یەکەم یاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 رووبەڕووی سڕبیا دەبێتەوە، دواتر لە 20ـی حوزەیران بەرامبەر دانیمارک و لە 25ـی حوزەیران بەرامبەر سلۆڤینیا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button