ئیسپانیاگرنگترین

مووچەی ئێمباپێ و داهاتی لە ریاڵ مەدرید ئاشکرا ده‌كرێت

ده‌بێته‌ خاوه‌ن به‌رزترین مووچه‌

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڕی ئه‌و مووچەیەیان ئاشکرا کرد، کە کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی له‌ یانه‌ی ریال مەدرید وەریدەگرێت،  ده‌بێته‌ خاوه‌ن به‌رزتری مووچە له‌ یانه‌كه‌.

یانه‌ی ریال مه‌درید دوێنی گرێبه‌ستی كلیان ئێمباپێ  راگه‌یاند، یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە گرێبه‌سته‌كه‌ی لەگەل یانەکە بۆ 5 وەرز دەبێت و تا هاوینی 2029 درێسی یانە شاهانەییەکە دەپۆشێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، کاپتنی هه‌لبژارده‌ی فەرەنسا 26 ملیۆن یۆرۆ پێش لێده‌كردنی باج له‌ یانه‌كه‌ وەردەگرێت، واتە نزیکەی 15 ملیۆن یۆرۆ دوای باج، به‌مه‌ش مووچه‌كه‌ی زیاتر دەبێت لە مووچه‌ی جود بێلینگهامی ئینگلیزی كه‌ 11 ملیۆن یۆرۆ و ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی 12 ملیۆن یۆرۆ  و دەیڤد ئالابای نەمسایی 12.5 ملیۆن یۆرۆ له‌ یانه‌كه‌ وەردەگرن.

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، کە یانە ئیسپانییەکە نەیویستووە موچەیەکی زۆر زیاتر لە هاوڕێکانی پێشکەش بە كلیان بكات، به‌رێگه‌یه‌كی دیكه‌ چارەسەره‌ی کێشەی مووچه‌ی یاریزانه‌كه‌ی كردووه‌،كه‌ 100 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك شیرینی گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌داته‌ یاریزانه‌كه‌ و دابەشکراوە بەسەر هه‌ر پێنج ساڵه‌كه‌ بۆ هه‌ر سالێك بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ له‌ شیرینی گرێبه‌سته‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی به‌ یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ نه‌داوه‌ به‌ خۆرایی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ كرد.

سەبارەت بە قازانجەکانی و مافی وێنە و سەرچاوەکانی تریش، ئێمباپێ 100%ی داهاتی گرێبه‌سته‌كانی پێشووی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام 80%ی داهاتی هەر گرێبەستێکی نوێ كه‌ له‌ ریال مه‌درید ئه‌نجامی بدات به‌ یاریزانه‌كه‌ ده‌درێت و له‌ 20% بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button