ئه‌مریکاکۆپا ئەمێریکا 2024

سکالۆنی هۆکاری بانگهێشتنەکردنی دیبالای بۆ کۆپا ئەمریکا ئاشکرا کرد

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیونێل سکالۆنی، باسی لە بانگهێشتنەکردنی پاولۆ دیبالا بۆ جامی ئەمریکا و بارودۆخی مێسی و داهاتووی کرد.

ئەمڕۆ لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین رایگەیاند، بە تەواوی پابەندە بە سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی و هیوادارە لەو پۆستەدا بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی کلۆدیۆ تاپیا سەرۆکی فیدراسیۆنەکە بڕیاری دوورخستنەوەی دەدات.

سکالۆنی تەمەن 46 ساڵ لەم دواییانەدا بووە مانشێتی رۆژنامەکان کاتێک رایگەیاند کە بیر لە دەستلەکارکێشانەوە دەکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوە بوو کە ئەرجەنتین لە مانگی نۆڤەمبەری 2023 لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی2026 بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەڕازیلی بردەوە.

میدیا ناوخۆییەکان لە مانگی یەکدا بڵاویانکردەوە، راهێنەرەکە رەزامەندی دەربڕیوە لانیکەم تا کۆتایی جامی ئەمریکا بمێنێتەوە، کە لە 20ی حوزەیران تا 14ی تەمموز لە ئەمریکا بەردەوام دەبێت، بەڵام ئێستا دڵنیایە تا مۆندیالی 2026 لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

سکالۆنی سەبارەت بە سەرکردایەتی ئەرجەنتین دەڵێت:

ساڵێکی باشم بەسەر نەبرد و هەستم کرد کاتی ئەوە هاتووە چالاکییەکانم لە هەڵبژاردەی نیشتمانیدا رابگرم. بەڵام ئەمڕۆ بە هەموو هێزمەوە لێرەم، ئەگەر راستگۆ بم، تا ئەو کاتەی سەرۆک بیەوێت لێرە دەبم”.

هەروەها سکالۆنی سەبارەت بە لیۆنێل مێسی گوتی:

زۆر باشە کە مێسی دۆخێکی سەقامگیری لە تیپەکەی (ئینتەر میامی) هەبووە، بەتایبەتی دوای پێکانەکەی. گرنگە خولەکی زیاتر یاری بکات. ئێمە لە باشترین حاڵەتدا دەیبینین. سبەی لیۆ بۆ مەشق و راهێنانەکان پەیوەندیمان پێوە دەکات.

سەبارەت هۆکاری بانگهێشتنەکردنی دیبالا گوتی:

“دیبالا یاریزانێکی تایبەتە لەلای من، بەڵام هەمیشە دەڵێم بەرژەوەندی تیپەکە لە پێش هەموو شتێکەوەیە”. بەهۆی بارودۆخەکە و ئەوەی کێشەمان لەگەڵ هەندێک پۆستدا هەبوو، بڕیارماندا نەیخەینە ناو لیستەکەوە. ئێمە دەزانین دیبالا توانای چی هەیە و بانگهێشتنەکردنی قورس بوو.

ئەرجەنتین بەر لە یارییەکانی کۆپا بڕیارە دوو یاری دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئێکوادۆر و گواتیمالا بە درێژایی دوو هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدات. دواتر لە بەرواری 21 ئەم مانگە لە یەکەم یارییان لە پاڵەوانەتیی کۆپا ئەمریکا کاتژمێر 3:00 بەرەبەیان رووبەڕووی کەنەدا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button