ئینگلتەراگرنگترین

گراهام پۆتەر چاوی لە وەرگرتنی پۆستێکی گەورەی راهێنەرایەتیە

Yariga App

یاریگا –

گراهام پۆتەر یانە رەت دەکاتەوە و خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستێکی گەوەرە، بەڵام پڕ ئاڵنگاری داناوە و چاوی لەوەیە ئەزموونی هەڵبژاردە تاقیبکاتەوە.

پۆتەر ،کە لای زۆرینەی هەوادارانی تۆپی پێ، لەگەڵ یانەی برایتنی ئینگلیزی 2019-2022 ناوبانگی رۆیشت، لەو یانەیە تیمێکی وا  هێرشبەریی و ڕکابەری دروستکردبوو، بوو بە مایەی بایەخی یانە گەورەکانی ئەو وڵاتە تا دواجار چێڵسی کردیان بە راهێنەری یانە لەندەنییەکە. بەڵام دوور لە هەموو پێشبینیەکان، لەگەڵ بلووز خراپترین ریکۆردەکانی تۆمارکرد و دوای کەمتر لە حەوت مانگ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە کاتێک لە 31 یارییدا 11 جار تووشی شکست هات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی، گراهام پەلە ناکات لە گەڕانەوەی بۆ پستی راهێنەرایەتی یانە و ، دڵی لای لە پۆستەکەی لهەڵبژاردەی ئینگلتەرایە.

پۆتەر تاکە ناو نییە دەنگۆی وەرگرتنی ئەو پۆستەی لەسەر دروست بووبێ دوای رۆیشتنی گاریس ساوسگەیت، پێشتریش ماوریسیۆ پۆچەتینیۆ و جۆزێ مۆرینیۆ و تەنانەت ستیڤن جێراردیش ناویان دەهات لە دەنگوباسەکاندا.

راهێنەرەکەی پێشووتری بلووز لە ماوەی رابردوودا پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سویدی رەتکردبووەوە. سویدیەکان کە نەیانتوانی بگەنە یۆرۆی 2024 و بە دوای شوێنگرەوەیەکدا بوون بۆ شوێنی ئەندرسۆنی راهێنەر، ئاشنان بە گراهام پۆتەر. لە ساڵانی 2011-2018 لەگەڵ یانەی ئۆرستێسەندی سویدی وەک ڕاهێنەر کاری کردووە پێش ئەوەی لە پریمەرلیگ سەرپەرشتی سوانسی سیتی. لەو ماوەیەی لە سوید، دوو جار وەک باشترین ڕاهێنەری ساڵ خەڵات کراوە.

جگە لەوە، زانیارییش هەبوو دەستپێشخەری ئایاکسی هۆڵەندیشی ڕەتکردبووەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button