دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دۆرتمۆند کێشەی لە گواستنەوەی سانچۆ هەیە

Yariga App

یاریگا –

بەرزبوونەوەی ئاستی جەیدن سانچۆ لەوەتەی بە خواستن گەڕاوەتەوە بروسیا دۆرتمۆندی یانەی پێشوو دوای تەقینەوەی کێشەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخی راهێنەری لە مانچێستەر یونایتد.

لەم وەرزە سانچۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەرووپا گەیشتە فیناڵ و هەر لەو پاڵەوانێتیە خاوەنی گۆڵێک بوو. لە بۆندسلیگایش لە 14 یاریدا توانی 2 گۆڵی هەبێت لەگەڵ 2 ئەسیست. هەر بۆیە کارگێڕی یانەکە خواستیان پیشان دا بۆ هێشتنەوەی وەک یاریزانی هەمیشەیی. بەڵام ئەوە بۆیان هەروا بێ کێشە نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جۆن کرۆسی رۆژنامەنووس لە میرەری ئینگلیزی، دۆرتموند خواستی هەیە گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ جەیدن واژۆ بکات، بەڵام ئەو بڕەی پارەیەی (50 ملیۆن پاوەند) کە مانچێستەر داوای دەکات، ناتوانێت پێی هەڵبسوڕێت.

هەمان رۆژنامەنووس ئەوەشی زانیوە کە خودی سانچۆ دوودڵە لە وازهێنان لە کاروانەکەی لەگەڵ مان یو، لە هەمان کاتیشدا ئامانجی هەیە و دەیەوێ ئامانجەکەی لەوێ بە کردار بکات.

هاوینی 21 بوو مانچێستەر یونایتد بە بڕی 73 ملیۆن پاوەند سانچۆی گواستەوە، بەڵام لەگەڵ تێن هاخدا وردە وردە ساردییەکانیان گەیشتە کێشەی روون و دواجار بە ناردنەدەرەوەی ئەو یاریزانە کۆتایی پێهات لە زستانی ئەم ساڵ بۆ ریزەکانی دۆرتمۆند.

دوێنێش بوو جۆزێ مۆرینیۆ لە قسەکردن لەو بارەوە، خەتاکەی خستە ئەستۆی تێن هاخ لە مامەڵەی لەگەڵ سانچۆ.

مۆرینیۆ باسی مامەڵەی ناتەندروستی تێن هاخ لەگەڵ سانچۆ دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button