ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا و بایرن میونشن یاریزانه‌كانیان ده‌گۆڕنه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیکی راهێنەری نوێی بارسێلۆنا دەیەوێت بە گرێبەستی نوێ پاڵپشتی تیپەکەی بکات، هەرچەندە بە لەبەرچاوگرتنی خراپی دۆخی دارایی یانە ئیسپانییەکە کارێکی قورسە.

فلیک دوای دوورخستنه‌وه‌ی چاڤی هێرناندێز پۆستی راهێنەرایه‌تی یانەی بارسێڵۆنای گرتە ئەستۆ گرێبه‌سته‌كه‌شی تا مانگی حوزەیرانی 2026 ده‌بێت.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا دەیەوێت باڵی چەپی تیپه‌كه‌ی  بەهێز بکات، كینگسلی کۆمانیش ده‌یه‌وێت ریزی یانه‌ی بایرن میونشن جێبهێڵێت.

بایرن میونشن بڕیاریدا بە هاتنی ڤینسێنت کۆمپانی گۆرانكاری له‌ تیپه‌كه‌ی بكات، رەنگە ئەو یاریزانە باڵە فەرەنسییە یەکێک بێت لەو یاریزانانەی له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ بێت.

کۆمان ئەو کاتە فلیك راهێنەری بایرن بوو، یاریزانێکی سەرەکی بوو، هه‌روه‌ها پەیوەندییەکی نایابی لەگەڵ راهێنه‌ره‌كه‌ هه‌یه‌، فلیكش ده‌یه‌وێت یاریزانه‌كه‌ رازی بكات درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.

رۆژنامەکە ئاماژە بەوەكردووه‌، هه‌ر كاتێك بارسێلۆنا داوای كۆمان بكات، له‌ به‌رامبه‌ردا بایرن میونشن داوای گواستنه‌وه‌ی رۆناڵد ئاراوخۆ ده‌كات، ده‌كرێت گۆرینه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه‌ رووبدات، كه‌ بایرن ده‌مێكه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكاره‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌دات.

بابەتی زیاتر

Back to top button