عێراقگرنگترین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوای هه‌شت مۆلیده‌ ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ داوا ده‌كات هه‌ر كۆمپانیایه‌ك ده‌توانێت مۆلیده‌ بۆ یاریگای به‌سڕه‌ بۆ یاری نێوان عێراق و ڤێیتام دابین بكات داواكاری پێشكه‌شی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بكات.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بانگهێشتی سەرجەم ئەو دامەزراو و کۆمپانیایانە دەکات کە ئارەزووی دابینکردنی کارەبایان هەیە لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە لە پارێزگای بەسرە بۆ یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی ڤێتنامی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026، کە لە 11ی مانگی داهاتوو ده‌كرێت، خسته‌رووی خۆیان پێشکه‌شی ئەمینداریەتی گشتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، خستنه‌رووه‌كه‌ ده‌بێت لە زەرفێکی مۆرکراو لە كاتی راگه‌یاندنی داواكارییه‌كه‌ تاكو حه‌فت رۆژیتر بەپێی ئەو تایبەتمەندیانەی لە خوارەوە داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.

١. دابینکردنی هه‌شت مۆلیدەی 750 KVA کە چواریان لە کارکردن ده‌بن و چوارەکەی دیكه‌ش یه‌ده‌گ ده‌بێت لە ئەگەری تێکچوون یان له‌كاركه‌وتنی هه‌ریه‌كێكیان مۆلیده‌یه‌كی تر كاری پێده‌كرێت، بە مەرجێک مۆلیدەکان لە جۆری بێدەنگ بن.

٢. دابینکردنی کارمەندانی ئەندازیاری پێویست بۆ بەستنەوە و چالاککردنی مۆلیدەکان و بەستنەوەی به‌ ئامێرەکانی ATS و سەرجەم پێداویستییە لۆجستیەکان بە مەبەستی گەیاندنی کارەبا به‌ یاریگا و هاوکات دابینکردنی تانکی سووتەمەنی پێویست بۆ کارکردنی مۆڵیده‌كان.

بابەتی زیاتر

Back to top button