گرنگترینیۆرۆی 2024

لیڤاندۆڤسکی سەرکردایەتی لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی پۆڵەندا بۆ یۆرۆی 2024 دەکات

گۆڕانکاری گەورە لە لیستی یاریزاناندا نەکراوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی پۆڵەندا لیستی سەرەتایی یاریزانانی بۆ پاڵەوانیەتی یۆرۆی 2024 ئاشکرا کرد.

مایکڵ پرۆبێرز، راهێنەری پۆڵەندا بەر لە وادەی دیاریکراو، لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەکەی ئاشکرا کرد و 29 یاریزانی دەستنیشانکردووە.

گۆڕانکاری گەورە لە لیستی یاریزانانی پۆڵەندا بەدی ناکرێت، جگە لە بانگهێشتکردنی ئۆلیڤەر زیچ، گۆڵپارێزی نۆتینگهام فۆڕەست و کاسپەر ئوربانسکی، یاریزانی بۆڵۆنیا.

هەریەکە لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و میلیک سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی پۆڵەندا لە یۆرۆی 2024 دەکەن.

گۆڵپارێز: فۆویچ چێزنی، مارسین بوڵکا، لوکاز سکۆروپسکی، ئۆلیڤەر زێچ.

بەرگریکاران: سێباستیان فالوکیڤیز، پاڤێل داویدۆڤیز، تیمۆتیوز پوچاز، جەیکوب کیوڤیۆر، بارتۆز سالامۆن، پاڤێل داڤیدۆڤیز، پاڤێل بۆچنیڤیزیچ، یان بێدناریک.

ناوەڕاستکاران: پرزیمیسلاڤ فرانکۆڤسکی، جەیکوب مۆدێر، تاراس رۆمانزوک، دامیان زیمانسکی، مایکڵ سکۆراس، نیکۆلا زالێڤسکی. کامیل گرۆسۆکی، جەیکوب پیۆترۆڤسکی، بارتۆز سلیز، سێباستیان زیمانسکی. کاسپەر ئوربانسکی، پیۆتۆر زیلینسکی.

هێرشبەران: ئادام بوکسا، ئارکادیۆس میلیک، کاڕۆڵ سڤیدێرسکی، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، کریستۆڤ پیاتیک.

یارییەکانی داهاتووی پۆڵەندا – ئەپلیکەیشنی یاریگا

هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە کۆمەڵەی چوارەمی یۆرۆی 2024دایە و شانبەشانی هەڵبژاردەکانی نەمسا، فەرەنسا و هۆڵەندا دەبێتەوە.

بەر لە دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییەکە، پۆڵەندا دوو یاری دۆسانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی یوکراینا و تورکیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button