ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کەریم ئادیێمی بڕیارێکی لەناکاویدا

سەرنجی چەندین یانەی پرێمەرلیگی راکێشاوە

Yariga App

یاریگا –

بەر لە دەستپێکردنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، کەریم ئادیێمی، یاریزانی بۆڕووسیا دۆرتموند بریکاری کارەکانی دوورخستەوە.

تۆڕی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، دوای زیادبوونی دەنگۆکانی گواستنەوەی ئادیێمی، لە چەند رۆژی رابردوودا، یاریزانە ئەڵمانییەکە بەڕێوەبەری کارەکانی دوورخستەوە.

ئادیێمی سەرنجی چەندین یانەی پرێمەرلیگی راکێشاوە و دۆرتموند ئامادەیە بە گەیشتنی ئۆفەری گونجاو، رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات.

ئادیێمی تەنیا بەشداری لە 10 یاری وەک یاریزانی سەرەکی لە بۆندسلیگای وەرزی رابردوو کرد، سێ گۆڵ و یەک ئەسیستی هەبوو.

کەریم لە هاوینی ساڵی 2022 لە رێد بوڵ سالزبورگی نەمسایی بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە دۆرتموند کرد، گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2027 لەگەڵ زەردەواڵەکان بەسەردەچێت. هەرچەندە چاوەڕێی ئاستی بەرزتر لە کەریم دەکرێت، بەڵام بەهۆی کەمی بەشدارییەکان نەیتوانی ئاستی راستەقینەی پێشکەش بکات.

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاریی کۆتایی لەبارەی مەترسییەکانی ئادیێمی گوتی

دۆرتموند تیمێکی زۆر باشە و ئەوەی لە بەرامبەر پاریس سانجێرمان کردییان، کارێکی ئاسان نەبوو. هەریەکە لە سانچۆ و ئادیێمی لە هێرشی هەڵگەڕاوە زۆر خێران و دەتوانن مەترسی دروست بکەن.

ناوی ئادیێمی لە لیستی سەرەتایی جولیان ناگلیسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ یۆرۆی 2024دا هەیە، رەنگە لە دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بڕیارێک لە داهاتووی لەگەڵ دۆرتموند بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button